هەڵبژاردنی ناوخۆیی بزوتنەوەی گۆڕان لە ئاکرێ بەڕێوە دەچێت
21/06/2021
ئەمڕۆ دوشەممە، (21/6/2021) پرۆسەی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لە بازنەی ئاکرێ دهستی پێكرد، کە تێیدا هەڵبژاردن بۆ دەستەی بەڕێوەبەری بازنە و رایەڵەکان و هەڵبژاردنی نوێنەرانی دوەمین کۆنفرانسی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکرێت.
هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان بە گرنگیەوە باس لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکە دەکەن و رایدەگەیەنن، بزوتنەوەی گۆڕان وەک هێزێکی سیاسی هەمیشە لە نوێبونەوەدایە و ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانیش سەلمێنەری ئەو راستیەیە کە گۆڕان بڕوای تەواوی بە هەڵبژاردن و بەشداریپێکردنی رای سەرجەم چین و توێژەکانە لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بۆ بڕیار و هەنگاوەکانی.
پرۆسەی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لەلایەن لیژنەیەکی بێلایەنەوە سەرپەرشتی دەکرێت.