لێپرسراوی بازنه‌ی ئاكرێ: كار بۆ سه‌رخستنی كاندیده‌كانی هاوپه‌یمانی كوردستان ده‌كه‌ین
23/09/2021
لێپرسراوی بازنه‌ی ئاكرێی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌ڵسوڕاوانی
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بەیەکەوە كار بۆ
سه‌رخستنی كاندیده‌كانی هاوپه‌یمانی كوردستان ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (2021/.9.23) بانگه‌شه‌ی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌شاری
دهۆك ده‌ستپێده‌كات، له‌وباره‌یه‌وه محه‌مه‌د هه‌ركی، لێپرسراوی بازنه‌ی ئاكرێی
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند: هه‌ڵسوڕاوانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی
بەیەکەوە كار بۆ سه‌رخستنی كاندیده‌كانی هاوپه‌یمانی كوردستان ده‌كه‌ن، كه بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه ده‌ستورییه‌كانی هاوڵاتیانی
هه‌رێم له به‌غدا شه‌ڕی مافه‌كانمان ده‌كه‌ن.
وتیشی: قۆناغه‌كه واده‌خوازێت كه خه‌ڵكی كوردستان و لایه‌نه سایسییهكان
بەیەکەوەبن چونكه بەیەکەوە به‌هێزترن، هه‌ركاتێك كورد به‌یه‌كه‌وه ده‌ستكه‌وتی
گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه بۆیه بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجومه‌تی نوێنه‌رانی
عێراق پێویسته كورد به یه‌كده‌نگی و یه‌كڕیزی بچنه‌وه به‌غدا بۆئه‌وه‌ی له‌رابردودا
له‌ده‌ستدراوه بیگه‌ڕێنینه‌وه.
سه‌باره‌ت به دروستكردنی هاوپه‌یمانی نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی
نیشتیمانی كوردستان لێپرسراوی بازنه‌ی ئاكرێ دەڵێت: له‌لایه‌ن هاوڵاتیانی شاری دهۆكه‌وه
پێشوازیه‌كی گه‌رم له هاوپه‌یمانی کوردستان كراوه و ده‌ستخۆشیان له هه‌ردو لایه‌نه‌كه
كردوه.