جڤاتی‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان پشتیوانی‌ بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كانی‌ به‌رده‌م كه‌رتی‌ ته‌ندروستی‌ ده‌رده‌بڕێت

23/06/2021


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 23/6/2021 لیژنه‌ی‌ فراكسیۆنه‌كان له‌ جڤاتی‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان بانگهێشتی‌ دكتۆر هێرش سه‌ید سه‌لیم جێگری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ته‌ندروستی‌ سلێمانییان كرد بۆ له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربون له‌ ره‌وشی‌ ته‌ندروستی‌ و ئاسته‌گه‌كانی‌ به‌رده‌م ئه‌و كه‌رته‌ و پرسی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ هیوا به‌ تایبه‌ت.

له‌ دانیشتنێكدا دكتۆر هێرش سه‌ید سه‌لیم، تیشكی‌ خسته‌ سه‌ر هه‌مو ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی‌ كه‌ له‌ روی‌ داراییه‌وه‌ روبه‌ڕوی‌ كه‌رتی‌ ته‌ندروستی‌ بوه‌ته‌وه‌ له‌ دیارترینیان پرسی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ هیوا، باسی‌ له‌وه‌شكرد كه‌ هه‌مو هه‌وڵه‌كانیان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ داراییه‌كان كه‌ دوچاری‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ هیوا بونه‌ته‌وه‌.

لای‌ خۆشیه‌وه‌ جڤاتی‌ گشتی‌ پشتیوانی‌ خۆیان ده‌ربڕی‌ بۆ هه‌مو هاوكارییه‌ك به‌مه‌به‌ستی‌ پێشكه‌شكردنی‌ خزمه‌تگوزاریی‌ زیاتر و هاوكاریكردنی‌ تیمی‌ حكومه‌تی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان.


هەواڵی زیاتر