سوید؛ گۆڕان به‌شداریی له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی‌ نوێنەرایەتی حکومەتی هه رێم كرد

24/06/2021


رۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ 23/6/2021 بە نوێنەرایەتی بزوتنەوەی گۆڕان، هه‌ریەک لە ئامانج مەلا عەلی و نیهاد هیرانی بەشداری کۆبونەوەیەکی لایەنە سیاسیەکانیان کرد کە لەلایەن نوێنەرایەتی حکومەتی هه رێم لە وڵاتی سوید رێکخرابو.

کۆبونەوەکە تایبەت بو بە پیرۆزبایی و دەستبەکاربونی شۆڕش قادر ڕەحیم وەک بەپرسی نوسینگەی حکومەتی هه‌رێم لە وڵاتی سوید بە ئامادەبونی جێگری بەرپرسی فەمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوه‌ی هەرێم.

نوێنەرانی بزوتنەوەی گۆڕان لە کۆبونەوەکەدا وێڕای شرۆشەی دۆخی‌ سیاسی کوردستان، جەختیان لەسەر پێویستی چاکسازی و یەکڕیزی گەلی کورد كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها کارکردنیان وەک تیم بە زەرورەتی ئەم قۆناغە زانی.



هەواڵی زیاتر