وەفدی گۆڕان لە ساڵیادی پارتی لە سوید: هەماهەنگی و كاری پێكەوەیی زامنی پاراستنی بەرژەوەندییە گشتیەكانە

17/08/2026

بەشداریی وەفدێکی بزوتنەوەی گۆڕان لە ڕێوڕەسمی ٨٠ ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ستۆکهۆڵم

وەفدێکی بزوتنەوەی گۆڕان پێکهاتبوون لە ژینۆ مەحمود، ئەندامی جڤاتی ڕاوێژکاری، کۆڕاز ئەحمەد، سکرتێری ئەنجومەنی سوید و وریا فایەق، هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان، بەشدارییان کرد لە بۆنەی ٨٠ ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان كە لەلایەن نوێنەرایەتی ئەو حیزبە لە شاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە نوێنەرانی هێزە سیاسییەکان و کۆمەڵێک لە کوردانی دانیشتووی شارەكە بەڕێوەچوو.

 

وەفدی بزوتنەوەی گۆڕانەوەجگە لە پێشكەشكردنی پەیامی پیرۆزبایی، لە پەیامەكەیدا جەخت لەسەر گرنگی یەکڕیزی، هاوکاری و پەرەپێدانی گفتوگۆ و دیالۆگ لەنێوان هێزە سیاسییەکان کرایەوە. هەروەها ئاماژە بەوە کرا کە هاوکاری و نزیکبوونەوەی هێزە سیاسییەکان دەتوانێت هەنگاوێکی گرنگ بێت بۆ بەهێزکردنی پرۆسەی سیاسی و دروستکردنی کەشێکی گونجاو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و هاوکارییەوە.
هەروەها وەفدی بزوتنەوەی گۆڕان جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە لە قۆناغی ئێستادا، پەرەپێدانی ڕۆحی هاوبەشی و هەماهەنگی لەنێوان هێزە سیاسییەکان، دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ بەهێزکردنی پرۆسەی سیاسی و پاراستنی بەرژەوەندییە گشتییەکانی گەلەکەمان.
لە کۆتاییدا، وەفدی بزوتنەوەی گۆڕان پیرۆزبایی و پەیامی خۆی بۆ هێدی عارف، بەرپرسی لقی ١٦ی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشکەش کرد و هیوای خواست کە هەوڵ و تەقەلاکان بۆ پەرەپێدانی کەشێکی هاوکاری، دیالۆگ و نزیکبوونەوە لەنێوان هێزە سیاسییەکان بەردەوام بن و لە پێناو خزمەتکردن بە بەرژەوەندییە گشتییەکانی گەلەکەماندا زیاتر بەهێز بکرێن.


هەواڵی زیاتر