نوێنەری بزوتنەوەی گۆڕان لە سوید: سەرکەوتنی هەر كوردێك کورد بە گرنگ و دەرفەت دەبینین و ئامادەی پشتیوانیی و هەماهەنگین لەگەڵیان

09/11/2026


نوێنەری بزوتنەوەی گۆڕان لە سوید ڕایدەگەیەنێت؛ سەرکەوتنی کورد لە دامەزراوە دیموکراتییەکانی وڵاتاندا بەبێ جیاوازیی ڕەنگ و ڕوانگە و ئاراستەی سیاسی جێی خۆشحاڵیە و بە دەرفەتێکی گرنگی دەبینین بۆ زیاتر بەرجەستەکردنی دەنگ و ئامادەیی کورد لە ئاستی سیاسی و کۆمەڵایەتیی لە ناوەندە نێودەوڵەتیەكان، گۆڕان ئامادەی پشتیوانیی و هاوکاری و هەماهەنگیە بە ئامانجی بەهێزکردنی پەیوەندییە نەتەوەییەکان و پشتگیریکردنی هەوڵەکانیان لە پێناو خزمەتکردن بە کۆمەڵگەی کوردی و دۆزی كورد.

کۆراز ئەحمەد، سکرتێری ئەنجومەنی سوید، بە نوێنەرایەتی بزوتنەوەی گۆڕان، بەشداریی لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی نوێنەرانی لایەنە سیاسییە کوردییەکان کرد، کە لەلایەن کۆمەڵەی فیدراسیۆنی کوردییەکان  بە مەبەستی ڕێزلێنان و پیرۆزبایی لە کوردە سەرکەوتووەکانی هەڵبژاردنەکانی سوید ڕێکخرابوو.
لەو کۆبوونەوەیەدا، نوێنەری بزوتنەوەی گۆڕان پیرۆزبایی و دەستخۆشیی خۆی لە کوردە سەرکەوتووەکان کرد، کە لە چوارچێوەی حیزب و لایەنە سیاسییە جیاوازەکانی سویددا توانیویانە بەشداریی کاریگەر لە پرۆسەی دیموکراتی و هەڵبژاردنەکاندا بکەن و متمانەی دەنگدەران بەدەست بهێنن.
هاوكات، نوێنەری بزوتنەوەی گۆڕان ئامادەیی و پشتیوانیی بزوتنەوەکەی بۆ دروستکردنی پەیوەندییەکی بەردەوام، هاوکاری و هەماهەنگیی لەگەڵ ئەو کەسایەتییانە دەربڕی، بە ئامانجی بەهێزکردنی پەیوەندییە نەتەوەییەکان و پشتگیریکردنی هەوڵەکانیان لە پێناو خزمەتکردن بە کۆمەڵگەی کوردی و ڕایگەیاند: بزوتنەوەی گۆڕان جەخت لەوە دەکاتەوە کە سەرکەوتنی کورد لە دامەزراوە دیموکراتییەکانی وڵاتانی جیاوازدا، بەبێ جیاوازیی ڕەنگ و ڕوانگە و ئاراستەی سیاسی، دەرفەتێکی گرنگە بۆ زیاتر بەرجەستەکردنی دەنگ و ئامادەبوونی کورد لە ئاستی سیاسی و کۆمەڵایەتیی ئەو وڵاتانەدا.
لە کۆتاییدا،نوێنەری بزوتنەوەی گۆڕان پیرۆزبایی لە هەموو ئەو کەسایەتییانە دەکات و هیوای سەرکەوتنەکانیان ببنە هۆی دەستکەوتی زیاتر، خزمەتکردنی باشتر بە کۆمەڵگەی کوردی و نوێنەرایەتیی شایستەی دۆزی ڕەوای گەلی کورد لە هەر شوێنێکی جیهاندا.



کەسایەتییە سەرکەوتووەکان:
١. Lawen Redar – سۆسیال دیموکراتەکان.
٢. Talla Alkurdi – سۆسیال دیموکراتەکان.
٣. Kadir Kasirga – سۆسیال دیموکراتەکان.
٤. Gurgin Bakircioglu – حیزبی سەوز.
٥. Sara Gille – دیموکراتەکانی سوید.
٦. Haw


هەواڵی زیاتر