فراكسیۆنی گۆڕان یاداشتێكی ناڕه‌زایی ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات
26/06/2021
فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه ئه‌و نوسراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كردوه سه‌باره‌ت به سه‌ردانیكردنی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان و كۆمپانیاكان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی كاری په‌رله‌مانه.
ده‌شڵێت هه‌ر هۆكارێك هه‌یه بۆ ده‌ركردنی ئه‌و نوسراوه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه‌وه ده‌بێت به فه‌رمی بۆ رای گشتی رابگه‌یه‌نرێت.
ده‌قی یاداشته‌كه:
بۆ بەرێز/ سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان
بابەت/ یاداشتی ناڕەزایی
ئاماژە بە نوسراوتان ژمارە (١٧٥٥) کە لە بەرواری ٢٢/٦/٢٠٢١ ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانتان کردوە سەبارەت بە سەردانیکردنی پرۆژەکانی وەبەرھێنان و کۆمپانیاکان لە لایەن ئەندامانی بەڕێزی پەرلەمان لەڕێگەی کەسیەوە. ئێمە لە فراکسیۆنی گۆڕان رایدەگەیەنین ئەم نوسراوە ھیچ پاڵپشتیەکی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستانی نیە، وە ھاوکات کارێکە پێچەوانەی پرەنسیپ و فەلسەفەکانی کاری پەرلەمانە لە سەرانسەری وڵاتە دیموکراتخوازەکان.
یەکێک لە ئەرکە بنەڕەتیەکانی پەرلەمانتار چاودێریکردن و بەدواداچونە لە دەزگا حکومی و ناحکومیەکان لە وڵات‌دا. ھەر ئەندامێک ئەرکی چاودێریکردن و بەدواداچونی بۆ کۆمپانیایەک یا پرۆژەیەکی وەبەرھێنان بەکارھێناوە بۆ بەرژەوەندی کەسی و تایبەتی خۆی و بە راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ دەیەوێ گومان لەسەر پەرلەمانتاران بەگشتی دروست بکات و شکۆی پەرلەمان بشکێنێ، پێویستە بۆ ئەم مەبەستە لیژنەیەکی پەرلەمانی پێک بێت بۆ لێکۆڵینەوە و گرتنەبەری رێکارە یاساییەکان بە زوترین کات، لەپاشان رادەستکردنی ئەم دۆسیەیە بە دادگا. وە ھەر ھۆکارێک ھەیە بۆ دەرکردنی ئەو نوسراوە لەلایەن بەڕێز سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە دەبێت بە فەرمی ڕابگەیەنرێت بۆ رای گشتی، چونکە ئەم نوسراوە لێدانە لە پێگەی پیشەیی و یاسایی پەرلەمانتار.
سەبارەت بەو رونکردنەوەیه‌ش کە تیایدا ئاماژەتان داوە بە ماددەکانی ٤٠ و ٤١ ی پەیڕەو ھیچ پەیوەندیدار نیە بە نوسراوەکەتان و دورە لەو پێشێلکاریە کە کراوە.
فراکسیۆنی گۆڕان
٢٤/٦/٢٠٢١