خولێكی‌ سه‌ركردایه‌تیكردن بۆ ژماره‌یه‌ك له‌ كادر و هه‌ڵسوڕاوی‌ گۆڕان كۆتایی‌ هات

01/07/2021


له‌ چوارچێوه‌ی‌ كار و چالاكییه‌كانی‌ ژوری‌ سه‌رچاوه‌ مرۆییه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 1/7/2021، كۆتا رۆژی‌ خولێكی‌ به‌ره‌وپێشبردنی‌ توانا مرۆییه‌كان بۆ ژماره‌یه‌ك كادر و ئه‌ندامانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌ڕێوه‌چو.

خوله‌كه‌ له‌لایه‌ن ژوری‌ سه‌رچاوه‌ مرۆییه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌هاوكاری‌ ژوری کارگێڕی و دارایی بزوتنەوەکە به‌رێوه‌چو كه‌ مانگێك له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستی‌ پێ كردبو، تیایدا بابه‌ته‌كانی‌ سه‌ركردایه‌تیكردن له‌ بواره‌كانی‌، (Project Management)، (Human Resources Management)، (Organizational Management) به‌ به‌شداربوان وترانه‌وه‌. له‌ كۆتا رۆژیشدا چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك كه‌ له‌لایه‌ن به‌شداربوانه‌وه‌ ئاماده‌كرابو خرانه‌ڕو و دواتر بڕوانامه‌ی‌ باوه‌ڕپێكراو به‌سه‌ر به‌شداربواندا دابه‌ش كرا.

دیدار عه‌بدولكه‌ریم رێكخه‌ری‌ ژوری‌ سه‌رچاوه‌ مرۆییه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان رایگه‌یاند: ئه‌مه‌ یه‌كه‌م چالاكیی‌ كردنه‌وه‌ی‌ خولی‌ پێگه‌یاندن بو كه‌ له‌دوای‌ دامه‌زراندنی‌ ژوره‌كه‌وه‌ له‌ كۆتایی‌ ساڵی‌ رابردوه‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا ئه‌نجامیان دابێت و له‌ داهاتوشدا پلان دارێژاوه‌ بۆ به‌ڕێوه‌چونی‌ چه‌ندین خولی‌ دیكه‌ له‌ بواره‌ جیاجیاكاندا له‌پێناو به‌ره‌وپێشبردنی‌ توانا و لێهاتویی‌  ئه‌ندام و كادرانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان.


هەواڵی زیاتر