لیژنەیەکى جڤاتى گشتى لەگەڵ قائیمقامى پێنجوێن و بەڕێوەبەرى ناحیەى ناڵپارێز کۆدەبێتەوە
03/07/2021
لیژنەى حکومەت و
فراکسیۆنەکانى جڤاتى گشتى لەگەڵ قائیمقامى پێنجوێن و بەڕێوەبەرى ناحیەى ناڵپارێز کۆبوەوە.
ئەمڕۆ شەممە (٣/٧/٢٠٢١)
لیژنەی حکومەت و فراکسیۆنەکانی جڤاتی گشتی بە سەرپەرشتی سکرتێری جڤات لە
کۆبونەوەیەکدا میوانداری زانا رەحمان، قایمقامی قەزای پێنجوێن و هێمن ئیبراهیم،
بەڕێوەبەری ناحیەی ناڵپارێزی کرد و تێیدا گفتوگۆکرا لەبارەى رەوشی ئیداری و
خزمەتگوزاریەکان لەو سنورە و بە وردی و راشکاوی باسی کێشە و گرفتەکانی خەڵکی
ناوچەکە و راوەستانی پڕۆژە خزمەتگوزاریەکان کرا بەهۆى قەیرانى دارایى و نەبونی بودجە
و میزانیە بۆ خزمەتی قەزاکە.
پێشڕەو رەئوف،
سکرتێرى جڤاتى گشتى لەوبارەیەوە بە سایتى فەرمى (گۆڕان)ى راگەیاند: دواى تاوتوێکردنى
رەوشەکە و گرفتەکان و ئەو ئاستەنگانەى هاتوەتە بەردەم ئەو قائیمقامى قەزاى پێنجوێن و بەڕێوەبەرى ناحیەى ناڵپارێز، لەلایەن
ئەندامانی جڤاتی گشتیەوە سوپاسی هەوڵەکانیان کرا کە سەرباری دۆخی قەیران و نەبونی
هیچ پشتیوانیەک توانیویانە تاڕادەیەک پێداویستییە سەرەتاییەکان بۆ خەڵکى سنورەکە دابین
بکەن.
وتیشى: جڤاتی گشتی
پشگیری پێشنیار و راسپاردەکانی قائیمقامى پێنجوێن و بەڕیوەبەرى ناحیەى ناڵپارێز
دەکات بۆ دروستکردنی هەماهەنگی زیاتر لە نێوان تیمی حکومەت و بەرپرسانى حکومەتی
خۆجێیى لە پشکى بزوتنەوەى گۆڕان لەپێناو باشتر بەڕێوەبردنی کارەکانیان و خزمەتکردنى زیاترى هاوڵاتیانى سنورەکانیان".