عەلی حەمەساڵح: گۆڕان بڕیاری نه‌داوه به‌هه‌مو نرخێک به‌شداری حکومه‌ت بێت
29/01/2019
عەلى حەمە ساڵح ئاشکراى
دەکات؛ بزوتنەوەى گۆڕان دوای کۆتایی هاتنی دانوستانه‌کان بڕیاری کۆتایی ده‌دات
لەوەى بەشداریى حکومەت بکات یان نا، دەشڵێت: "گۆڕان بڕیاری نه‌داوه به هه‌مو
نرخێک به‌شداری حکومه‌ت بێت و هێشتا ئۆپۆزسیۆنێکی به‌رچاو رون به پڕۆژه‌وه، بژارده
و ئه‌گه‌رێکی به‌هێزه".
عەلی حەمەساڵح،
ئەندامی شاندی دانوستانکاری بزوتنەوەی گۆڕان لە وتارێکیدا کە تایبەت بۆ (سبەی)
نوسیوە لە بەشى وتار و بیر‌ورا دەقەکەى بڵاوکراوەتەوە، رونى دەکاتەوە کە تا ئه‌م
ساته، هیچ رێککه‌وتنێک نیه بۆ به‌شداریی گۆڕان له حکومه‌تدا، به‌شداریکردن و
ئۆپۆزسیۆن بون هه‌ردوکیان ئه‌گه‌رن، "واته؛ بژارده‌ن ده‌کرێت بگۆڕدرێن، به‌ڵام
دیدگای ئێمه له هه‌ردو باری ئۆپۆزسیۆن بون و به‌شداری له حکومه‌ت رونه، بۆ هه‌ردو
بژارده‌که‌ش به‌رنامه‌مان داناوه".
ئاماژەی بەوەشکردوە،
گۆڕان لە دانوستانەکاندا دو بنەمای لەبەرچاوگرتوە، ئەوانیش "بەرنامە و
پاکێجەکانی چاکسازی لە سەرجەم سێکتەرەکاندا، بۆ جێبه‌جێبونی پڕۆژه‌کان میکانیزم و
کاتمان دیاریکردوه، هەروەها پێوه‌رو به‌رکه‌وته و دەمانەوێت به‌پێی قه‌باره‌ی
خۆمان هاوبه‌شێکی راسته‌قینه بین".
لە کۆتایی وتارەکەیدا،
عەلی حەمەساڵح جەختی کردوەتەوە، دوای کۆتایی هاتنی دانوستانه‌کان بە به‌رچاو رونیه‌وه
بڕیاری کۆتایی ده‌ده‌ن و وتی: "گۆڕان بڕیاری نه‌داوه به هه‌مو نرخێک به‌شداری
حکومه‌ت بێت، ئۆپۆزسیۆنێکی به‌رچاو رون، به چه‌ندین پرۆژه‌وه، به چاودێرییه‌کی
به‌هێزه‌وه، بژارده‌و ئه‌گه‌رێکی به‌هێزه".