هه ڵسوڕاوانی دەرەوە گفتوگۆ لەسەر پرۆگرامی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان ده‌كه‌ن
06/07/2021
بەشێک لە هه ڵسوڕاوانی ده‌ره‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ رێکخەری ژوری توێژینەوەکان، به‌رنامه‌ی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان تاوتوێ ده‌كه‌ن.
لە چوارچێوەی کار‌و چالاکیەکانی ئۆرگانەکانی دەرەوەی بزوتنەوەی گۆڕان، بەشێک لە هه ڵسوڕاوان له کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ ستەم کامیل رێکخەری ژوری توێژینەوەکانی بزوتنەوەی گۆڕان كه لە ریگای وێبناری زووم -ه‌وه ئه‌نجامدرا، خاڵ و بڕگەکانی بەرنامەی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕانیان تاوتوێكرد و رێكخه‌ری ژوری توێژینه‌وه‌كان تیشكی خسته سه‌ر کۆی بەرنامە سیاسییه‌كه و رونكردنه‌وه‌ی پێویستی پێشكه‌شی ئاماده‌بوانی كۆبونه‌وه‌كه كرد.
هاوكات بەشداربوانی کۆبونەوەکە سەرنج و تێبینی نوێیان پێشنیارکرد بۆ پێداچونەوەی بەرنامەی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان وەک بەشێک لە ئامادەکاریەکان بۆ دوەمین کۆنفرانسی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان.