شاندێکی گۆڕان كێشه و گرفته‌كانی کفری ده‌گه‌یه‌نێته ئیدارەی گەرمیان
06/07/2021
شاندێکی گۆڕان كێشه و گرفته‌كانی کفری ده‌گه‌یه‌نێته ئیدارەی گەرمیان و پاڵپشتی و هاوكاری خۆشیان دوپات ده‌كەنەوه لەپێناو خزمەتی خەڵک و چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر كه‌موكوڕییه‌ك.
ئەمرۆ سێشەممە شاندێکی ئەنجومەنی قەزای کفری بزوتنەوەی گۆڕان سەردانی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانی کرد و لەدیداری نێوانیاندا شاندی مەکۆی کفری باسیان لە کێشە و گرفتەکانی شاری کفری و کەمی خزمەتگوزاریەکان کرد، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ھەماھەنگی نێوان و حکومەت و لایەنە سیاسیەکان بە پێویست زانرا و شاندەکەی ئەنجوومەنی قەزای کفری ھاوکاری تەواویان بۆ ئیدارەی گه‌رمیان دەربڕی لەپێناو خزمەتی خەڵک بۆ کاری باش ھاوکار و پشتیوان بن.
لای خۆیه‌وه سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سوپاسی مەکۆی کفری بزوتنەوەی گۆڕانی کرد کە ھەمیشە ھۆکاربون بۆ چارەسەر و باسی لەگرنگی شاری کفری كرد و بایەخی زیاتر ئاوەدانکردنەوە و پرۆژەی باشتری بۆ شاره‌كه دوپات کرده‌وە.