شاندێکى گۆڕان داواى گرنگیدانى زیاتر دەکات بە کەرتى تەندروستى کفرى

08/07/2021


شاندێکى گۆڕان بەمەبەستى پێشکەشکردنى خزمەتگوزارى زیاترى تەندروستى سەردانى بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی گەرمیان دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (٨/٧/٢٠٢١)، شاندێک لە ئەنجومەنی قەزای کفری بزوتنەوەی گۆڕان سەردانی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی گەرمیانی کرد و لە دیدارێکدا ھەمەھانگی و ھاوکاری نێوان ھەردولا بەمەبەستى  بەرەوپێشبردنى زیاترى کەرتی تەندروستی لە قەزاکە گفتوگۆى لەبارەوە کرا.

شاندەکەى قەزاى کفرى گۆڕان پێویستى گرنگیدانى زیاترى بە کەرتى تەندروستى قەزاکە و پێشکەش کردنى خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانى بە هاوڵاتییان دوپاتکردەوە، لاى خۆشیەوە د. سیروان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی گەرمیان بە گرنگیەوە باسی خزمەتکردنى زیاترى بە ھاوڵاتیانی کفری کرد لە رووی تەندروستیەوە بەشێوەیەک کە لە ئایندەدا خزمەتی زۆرتر بەو کەرتە لە شارەکە بکرێت.


هەواڵی زیاتر