گۆڕان: ئامادەین بۆ کۆبونەوەی سێقۆڵی
01/02/2019
ئەندامێکی شاندی دانوستانکاری بزوتنەوەی گۆڕان
رایدەگەیەنێت؛ رەزامەندیان دەربڕیوە بۆ ئەنجامدانی کۆبونەوەی سێقۆڵی.
لە دواین کۆبونەوەی نێوانیاندا، پارتی دیموکراتی
کوردستان داوایەکی خستە بەردەم شاندی دانوستانکاری بزوتنەوەی گۆڕان بۆ ئەنجامدانی
کۆبونەوەی سێقۆڵی لە نێوان (گۆڕان و پارتی و یەکێتی) و گۆڕانیش ئامادەیی خۆی
دەربڕیوە.
عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی شاندی دانوستانکاری گۆڕان بە
(سبەی) راگەیاند؛ ئەوان وەک بزوتنەوەی گۆڕان رەزامەندییان لەسەر داواکەی وەفدی
پارتی دەربڕیوە بۆ کۆبونەوەی سێقۆڵی.
وتیشی: بە وەفدی پارتیمان وتوە کە کارنامەی گۆڕان بۆ
حکومەتی نوێی هەرێم ئامادەیە و ئامادەن لەگەڵ پارتی و یەکێتی گفتوگۆ بکەن بۆ
دۆزینەوەی رێگەچارەی گونجاو بۆ کابینەی نوێی حکومەت.
ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ هەینی (1/2/2019)، سەعدی ئەحمەد
پیرە؛ وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە لێدوانێکدا بە رۆژنامەنوسانی
راگەیاند؛ گۆڕان کۆبونەوەی سێقۆڵی رەتکردوەتەوە
تاوەکو کۆبونەوە دوقۆڵییەکان تەواو دەبن.
ئاماژەی
بەوەشکرد، هەفتەی داهاتو یەکێتی و پارتی بۆ تەواوکردنی گفتوگۆکانی تایبەت بە
پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم کۆدەبنەوە.