وێنە؛ جڤاتى گشتى بە سەرپەرشتى رێکخەرى گشتى لە کۆبونەوەدایە
31/07/2021
جڤاتى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان بە سەرپەرشتى و ئامادەبونى رێکخەرى گشتى
کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنى پرسى هەلبژاردنە ناوخۆییەکان و هەڵبژاردنى ئەنجومەنى
نوێنەرانى عێراق.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ شەممە (31/7/2021) کۆبونەوەى جڤاتى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان بەسەرپەرشتى
و ئامادەبونى عومەر سەید عەلى رێکخەرى گشتى گۆڕان، تایبەت بە پرسى هەڵبژاردنە هەڵبژاردنە
ناوخۆییەکانى بزوتنەوەى گۆڕان و ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنى ئەنجومەنى
نوێنەرانى عێراق و دۆخى سیاسى هەرێمى کوردستان و عێراق و ناوچەکە دەستیپێکرد.
پێشڕەو رەئوف، سکرتێرى جڤاتى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان بە سایتى فەرمى (گۆڕان)ى
راگەیاند: قۆناغى یەکەمى هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان بە سەرکەوتویى کۆتایى هات و
ئامادەکارى بۆ ئەنجامدانى قۆناغى دوەمى پڕۆسەکە دەکرێت کە بەم نزیکانە ئەنجام
بدرێت لەم کۆبونەوەیەدا تاوتوێى رێکارەکان دەکرێت.
وتیشى: هەر لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ دەکرێت لەسەر ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنى
پێشوەختەى پەرلەمانى عێراق و دەستپێکردنى کارى پێکەوەیى بزوتنەوەى گۆڕان و یەکێتى
نیشتیمانى کوردستان لە چوارچێوەى هاوپەیمانى کوردستان.
سلێمانى - بڕیار نامیق