هەڵسوڕاوانى دەرەوەى بزوتنەوەى گۆڕان ئامادەکارى دەکەن

31/07/2021


هەڵسوڕاوانى ئۆرگانەکانى دەرەوەى بزوتنەوەى گۆڕان ئامادەکارى بۆ چەند پرسێک دەکەن.

لە رێگای وێبناری زوم، کۆبونەوەی هەڵسوڕاوانی ئۆرگانەکانی دەرەوەی بزوتنەوەی گۆڕان تایبەت بە گفتوگۆکردن لەسەر چالاککردنەوەى ئۆرگانەکانی دەرەوە و چەند پرسێکى ناوخۆیى بەڕێوەچو.

لە کۆبونەوەکەدا دانانی رێکخەری نوێ بۆ ژوری رەوەندی کوردی و نوێنەری ژوری رەوەند لە گۆشە جیاوازەکانی دەرەوە و ئامادەکاری بۆ و چۆنیەتی بەشداریکردنی نوێنەری گۆڕانخوازانی دەرەوە بۆ دوەمین کۆنفرانسی نیشتیمانیی بزوتنەوەکە تاوتوێکرا.


هەواڵی زیاتر