وێنە؛ جڤاتى نيشتيمانى بە سەرپەرشتى رێکخەرى گشتى کۆدەبێتەوە

01/08/2021

جڤاتى نیشتیمانى بزوتنەوەى گۆڕان بە سەرپەرشتى و ئامادەبونى رێکخەرى گشتى کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنى پرسى هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان و هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق.

ئەمڕۆ یەکشەممە (1/8/2021)، کۆبونەوەى جڤاتى نیشتیمانى بزوتنەوەى گۆڕان بەسەرپەرشتى و ئامادەبونى عومەر سەید عەلى رێکخەرى گشتى گۆڕان، تایبەت بە پرسى هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانى بزوتنەوەى گۆڕان و ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق و دۆخى سیاسى هەرێمى کوردستان و عێراق و ناوچەکە و راسپاردەکانى کۆبونەوەى جڤاتى گشتى، دەستیپێکرد.

کۆبونەوەکە لەکاتێکدایە قۆناغى یەکەمى هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانى بزوتنەوەى گۆڕان بە سەرکەوتویى کۆتایى هات و ئامادەکارى بۆ ئەنجامدانى قۆناغى دوەمى پڕۆسەکە دەکرێت کە بڕیارە بەم نزیکانە ئەنجام بدرێت لەم کۆبونەوەیەدا تاوتوێى رێکارەکان دەکرێت.

هاوکات تەوەرێکى دیکەى کۆبونەوەکە گفتوگۆ کردنە لەسەر ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنى پێشوەختەى پەرلەمانى عێراق و دەستپێکردنى کارى پێکەوەیى بزوتنەوەى گۆڕان و یەکێتى نیشتیمانى کوردستان لە چوارچێوەى هاوپەیمانى کوردستان.

 

فۆتۆ: بڕیار نامیق


هەواڵی زیاتر