گۆڕان به‌دواداچون بۆ كه‌یسی‌ ده‌ستگیركراوانی‌ شیلادزێ ده‌كات

03/02/2019

وه‌فدێكی‌ گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌ پارێزه‌رانی‌
خۆبه‌خش، سه‌ردانی‌ شاری‌ دهۆكیان كرد به‌مه‌به‌ستی‌ به‌دواداچون بۆ
كه‌یسی‌ ده‌ستگیركراوان روداوه‌كانی‌ ماوه‌ی‌ رابردوی‌ شیلادزێ.

به‌ڵێن ئیسماعیل ئه‌ندامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی‌ كودرستان به‌
(سبه‌ی‌) راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه‌) په‌رله‌مانتارانی‌ گۆڕان
هاوشانی‌ كۆمه‌ڵێك پارێزه‌ری‌ خۆبه‌خش، سه‌ردانی‌ دهۆكیان كردوه‌ بۆ
به‌دواداچونی‌ كه‌یسی‌ ده‌ستگیركراوانی‌ روداوه‌كانی‌ شیلادزێ.

وتیشی‌: به‌شێك له‌ ده‌ستگیركراوان كه‌ هه‌ڵسوڕای‌ گۆڕان و چالاكوانی‌
كۆمه‌ڵی‌ مه‌ده‌نی‌ بون، ئازاد كراون، به‌ڵام هه‌ندێكیان ماون ئازاد
بكرێن.

جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وان وه‌كو فراكسیۆنی‌ گۆڕان هه‌رچی‌ له‌ توانایاندا
بێت ده‌یخه‌نه‌ گه‌ڕ بۆ ئازادكردنی‌ ئه‌و ده‌ستگیركراوانه‌ و له‌و
چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ تیمێك پارێزه‌ری‌ خۆبه‌خش به‌دواداچون
ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و رێكاره‌ یاساییانه‌ی‌ پێویستن بۆ ئازادكردنی‌
ده‌ستگیركراوان.

هاوكات هوشیار شێركاوه‌یی‌ یه‌كێك له‌ پارێزه‌رانی‌ خۆبه‌خش، به‌ (سبه‌ی‌)
راگه‌یاند: پاش به‌دواداچونه‌كانمان، بۆمان ده‌ركه‌وت كه‌ له‌ئێستادا (24)
كه‌س له‌ناو زیندانه‌كاندا ماون كه‌ به‌هۆی‌ روداوه‌كانی‌ ماوه‌ی‌ رابردوی‌
شیلادزێوه‌ ده‌ستگیر كرابون.

وتیشی‌: هه‌ر ئه‌مڕۆ (7) كه‌س به‌ كه‌فاله‌ت ئازاد ده‌كرێن و رێكاری‌
یاسایی‌ پێویستیش ده‌گرینه‌ به‌ر بۆ ئازادكردنی‌ ئه‌وانی‌ دیكه‌.


هەواڵی زیاتر