جڤاتى گشتى هەڵسەنگاندن و بەدواداچون بۆ رەوشى ئیدارى و خزمەتگوزارى گەرمیان دەکات
07/08/2021
جڤاتى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان هەڵسەنگاندن و بەدواداچون بۆ
رەوشى ئیدارى و خزمەتگوزارى سنورى ئیدارەى گەرمیان دەکات و تیمى گۆڕان لە ئیدارەى
گەرمیان پێداویستى و ئاڵنگارییەکان دەخاتەڕو.
ئەمڕۆ شەمە (٧/٨/٢٠٢١) لیژنەی فراکسیۆنەکان و حکومەتی جڤاتی
گشتی بە ئامادەبونى سکرتێرى جڤات و نوێنەرى جڤاتى گشتى لە سنورى گەرمیان لەگەڵ رامیار
مەحمود جێگری بەڕێوەبەری ئیدارەی گەرمیان و ژیلوان عادل شوکر بەڕێوەبەری ناحیەی شێخ
تەویل کۆبوەوە.
پێشڕەو رەئوف، سکرتێرى جڤاتى گشتى بە سایتى فەرمى (گۆڕان)ى
راگەیاند: کۆبونەوەکە بۆ گفتوگۆ و هەڵسەنگاندن بو بۆ چۆنیەتی بەڕێوەچونی کاروباری
ئیداری و خزمەتگوزاریی لە سنورى ئیدارەى گەرمیان و ئەو کێشە و ئاڵنگاریانەی لە روی
سیاسی و حیزبی و ئیدارەوە هاتونەتە بەردەم ئیدارەى گەرمیان و هاوڵاتیانى سنورەکە و
پێداویستیەکانیان.
وتیشى: لە کۆبونەوەکەدا کە زیاتر لە سێ سەعاتى خایاند، جێگرى
بەڕێوەبەرى ئیدارەى گەرمیان و بەڕێوەبەرى ناحیەى شێخ تەویل بە وردی رەوشی ئیداری و
خزەتگوزارەى ناوچەکەیان خستەڕو، دواتر لەلایەن نوێنەری گەرمیان و ئەندامانی جڤاتی
گشتیەوە سەرنج و تێبینی خەڵک و بازنە و مەکۆکانی گۆڕانیان پێڕاگەیەندرا بە مەبەستى
خزمەتکردنى زیاترى هاوڵاتیان و بەدەمەوەچونى داواکارى و داخوازییەکانى خەڵک.