فراکسیۆنى گۆڕان یاداشتێک ئاڕاستەى ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر دەکات

09/08/2021

فراکسیۆنى گۆڕان لە ئەنجومەنى پارێزگانى هەولێر یاداشتێک ئاڕاستەى سەرۆکایەتى ئەنجومەنەکە دەکات بۆ چارەسەرکردنى بونى دەیان پۆستى معەوم.

فراکسیۆنى گۆڕان لە ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر لە یاداشتێکدا کە ئەمڕۆ دوشەممە (9/8/2021)، ئاڕاستەى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى کردوە بۆئەوەى بۆ ئەنجومەنى وەزیران بەرز بکرێتەوە، ئاماژە بەوە دەکات کە لە کابینە یەک لە دوایەکەکانی حکومەتی هەرێم کوردستانەوە هەر کەس پۆستی بەڕێوەبەری گشتی یاخود قائیمقام یان بەڕێوبەری ناحیەی وەردەگرێت دوای ئەوەی لە وەزیفەکەی نامێنێت بەناوی "معوم" لەناو پارێزگا یا وەزارەت شوێنی بۆ دەکرێتەوە و ئیمتیازەکانى دەمێنێتەوە، ئەوەش بوەتە بارگرانیەکی زۆر لەسەر حکومەت و بودجەى گشتى.

لەو یاداشتەدا فراکسیۆنى گۆڕان ئەوەدەخاتەڕو کە تەنها لە سنوری پارێزگای هەولێر دەیان بەڕێوبەری گشتی و قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحیە هەن لە وەزیفەدا نەماون، بەڵام عنوانی وەزیفیان ماوە "ئەمەش تەواو پێچەوانەی چاکسازی و کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتە"، و داوا دەکات ئەو پرسە چارەسە بکرێت.


هەواڵی زیاتر