فراکسیۆنى گۆڕان لە بەرژەوەندى مامۆستایانى ژن داواکارییەک پێشەکەش دەکات
30/08/2021
فراکسیۆنى گۆڕان
لە بەرژەوەندى مامۆستایانى ژن یاداشتێک ئاڕاستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان و حکومەت دەکات
و داوا دەکات مۆڵەتى دایکایەتى بە خاڵ بۆیان ئەژمار بکرێت لەکاتى داواکاریى
گواستنەوەى راژە لە گوند و ناحیەکانەوە بۆ ناوشارە گەورەکان.
فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى کوردستان، لە ئایادشتێکدا کە ئاڕاستەى سەرۆکایەتى
پەرلەمانی کردوە ئاماژە بەوە دەکات کە مامۆستایانى ژن رۆڵێکى باڵا دەبینن لە
سیستمى پەروەردەدا، وێڕاى ئەرکەکانى خێزان و وەچەخستنەوە ئەرکە پەروەردەییش رادەپەڕێنن،
بەڵام لە ئیستادا رێنماییەک لە وەزارەتى پەروەردە پەیڕەو دەکرێت، سەبارەت بە ئەژمارکردنى
خاڵەکانى گواستنەوە لە گوند و ناحیەکانەوە بۆ شارە گەورەکان مۆڵەتى دایکایەتى
ئەژمار ناکرێت بۆیان.
لە یاداشتەکەدا ئەوە خراوەتەڕو کە؛ ئەم رێنماییە بەرامبەر مامۆستایانى ژن بوەتە
جیاکاریى رەگەزیى و زیانگەیاندن بۆ کۆکردنەوەى خاڵەکانیان لەکاتى داواکارى گواستنەوەیان.
هەروەک داوا دەکات یاداشتەکە ئاڕاستەى حکومەت و لایەنى پەیوەندیدار بکرێت
بە مەبەستى هەموارکردنەوەى ئەو رێنماییە بە شێوەیەک کە "لە بەرژەوەندى
مامۆستایانى ئافرەت راست بکرێتەوە و ئەو ئەرکە مرۆییە بە خاڵ بۆ مامۆستاى ژن
ئەژمار بکرێت بۆ گواستنەوەى راژەکەى بۆ ناو شار، ئەگەرنا کاریگەرى و لێکەوتەى خراپ
جێدەهێڵێت".