فراکسیۆنى گۆڕان جەخت لە چارەسەرى قەیرانەکان دەکاتەوە

02/09/2021

ئەمرۆ ١/٩/٢٠٢١ وەرزی پایزەی ساڵی سێیەمی خەلی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان دەستیپێکرد ووتاری فراکسیۆنی گۆڕان جەختکردنەوە بوو لە چارەسەری قەیرانی دارایی و ئابوری و گرانی خۆراک و خراپی بژێوی و نەبونی ھەلی کار و کۆچی گەنجان وگرانی سوتەمەنی .
سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان. رایگەیاند: ئەو گرفتانە لێمان دەخوازێ پەرلەمانی کوردستان باشتر ئەرکەکانی جێبەجێ بکات لەروی دەرکردنی ئەو یاسایانەی کە پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە ژیانی خەڵکەوە ھەیە بە
— پەسەندکردنی یاسای بودجە و بەرجەستەکردنی رونی و شەفافیەت لە داھات و خەرجی ھەرێم و بەڕەنگاری گەندەڵی
—دەرکردنی یاسای چاکسازی گشتی بۆ چارەسەری کۆی پرۆسەی سیاسی لەھەرێم لەروی ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی گرێبەستە نەوتیەکان وچاکسازی لە خاڵە سنوریەکان و رێگری لە بەھەدەردانی سامانی گشتی و تەخشان و پەخشانکردنی زەوی و داھاتی گشتی
—دروست کردنی سندوقی کوردستان بۆ داھاتە نەوتی و گازیەکان تا داھات و بڕی نەوتی فرۆشراو دیار بێت لە کاتێکدا نرخی نەوت بەرزە و رێژەی دەرھێنان و فرۆشتنی زیاترە لەجاران کەچی بڕی پارەکەی ھەر وەک جارانە ھیچ زیادی نەکردوە و پەرلەمان ئاگاداری داھات و خەرجی نیە .
— دامەزراندنی دەرچوی زانکۆ و پەیمانگاکان و بە ھەمیشەیی کردنی گرێبەست و خۆبەخشەکان.
—بۆ ئەرکی چاودێری پەرلەمانی ھەردوو دەزگا
ی چاودێری دارایی و دەستەی دەست پاکی لەروی یاساییەوە ماوەیان بەسەر چوە پێویستە چارەسەر بکرێن تا ھەماھەنگ بن لەگەڵ دەزگای پەرلەمان بۆ چاودێری کردن و بەدواداچونی گەندەڵی و ڕادەستکردنی دۆسێکان بە دادگاکان
— پێویستە پەرلەمان چاودێری حکومەتە خۆجێییەکان بکات تا باشتر ئەرکەکانیان ڕاپەڕێنن
— سەبارەت بە ماددەی ١٤٠ کە تایبەتە بە ناوچە کوردستانیەکان چی بەسەر ھات تێڕوانینی ھەرێم بۆ ئەو ناوچانە چیە لە کاتێکدا ھەڕەشەی ناوخۆیی و دەرەکیمان لەسەرە
— پێویستە داھاتی گشتی بۆ ھەموو خەڵکی کوردستان بێت ،دادپەروەری تێدا بێت بۆ پێداویستیە ھەنوکەییەکانی خەڵک بێت نەک بە بڕێکی زۆر ئوتومبیلی دوا مۆدێلی بۆ بریکاری وەزیرەکانپێ بکڕرێ لە کاتێکا نەدەسەڵاتیان پێ ئەدرێ نە فەرمانبەرێکیان بۆ دائەنرێ
—پێویستە یاسای کار بۆ کرێکاران و دڵنیایی کۆمەڵایەتی پەسەندبکرێ
— یاسای بیمەی تەندروستی و پەروەردەی سەردەم دەربکرێ
— ھەمواری یاسای وەبەرھێنان پەسەند بکرێ تا رێگری لە داگیرکاری زەوی و زارو گەندەڵیەکانی لەسەری کراوە بکرێ


هەواڵی زیاتر