کەسوکارى دەستگیرکراوانى بادینان ستایشى هەڵوێستى گۆڕان دەکەن
05/09/2021
ژمارەیەک لە
کەسوکارى دەستگیرکراو و سزادراوانى بادینان ستایشى هەڵوێستى فراکسیۆنى گۆڕان و
بزوتنەوەى گۆڕان دەکەن و داواش دەکەن بزوتنەوەکە لەسەر ئەو پاڵپشتییانەى بۆ دەنگى
ئازاد بەردەوام بێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە
(5/9/2021)، ژمارەیەک لە کەسوکارى دەستگیرکراو و سزادراوانى بادینان سەردانى
فراکسیۆنى گۆڕانیان کرد لە پەرلەمانى کوردستان و سوپاسى هەڵوێستى
فراکسیۆن و بزوتنەوەى گۆڕانیان کرد کە لە سەرەتاى کەیسى دەستگیرکردن و سزادانى
ژمارەیەک لە دەستگیرکراوانى بادینان ئامادەیى پڕۆسەى دادگاییکردنەکان و کەیسەکان بون.
هەروەک ستایشى پەرلەمانتارانى فراکسیۆنەکەیان کرد کە بەردەوام داکۆکییان لە
مافى دەستگیرکراوانى بادینان کردوە و سەردانیان کردون و پاڵپشتیان بون، داوایان
کرد ئەو پشتیوانیانە بەردەوامییان هەبێت و لە دادگاییەکەى سبەینێشدا بەشدار بن.
لاى خۆیەوە، جەلال محەمەد پەرلەمانتارى فراکسیۆنى گۆڕان جەختى کردەو کە
بەردەوام دەبن لەسەر هەڵوێستەکانیان و دوپاتى کردەوە کە بەرگرى لە ئازادى
رادەربڕین و کارى رۆژنامەوانى و راى ئازاد و مافى مرۆڤ، لە مەبادیئەکانى نەگۆڕەکانى
بزوتنەوەى گۆڕانە، چ بزوتنەوەکە و چ فراکسیۆنەکەشى لە پەرلەمانى کوردستان بەردەوام
دەبێت لەسەر ئەو پرەنسیپانە پشتیوانى دەنگى ئازاد و مافى مرۆڤە.