کفرى؛ سەرپەرشتیارانى هەڵبژاردنى گۆڕان و یەکێتى سەرخستنى هاوپەیمانى کوردستان دوپات دەکەنەوە
19/09/2021
سەرپەرشتیارانى هەڵبژاردنى گۆڕان و یەکێتى لە کفرى کۆدەبنەوە و بەگەڕخستنى هەوڵەکانیان بۆ سەرخستنى هاوپەیمانى کوردستان لەپێناو سەقامگیرى و دابینکردنى موچە و شایستە داراییەکانى خەڵک و خزمەتگوزارییەکى باشتر دوپات دەکەنەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە شاندێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە سەرپەرشتی نەوشیروان حاجی ئەحمەر بەرپرسی محوەری کفری جێگر و ئەندامانی مەڵبەندی گەرمیانى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان، سەردانی مەکۆی کفری بزوتنەوەی گۆڕانیان کرد و لەلایەن رۆڤان سەروەت باژێروانی مەکۆی کفری و عەمید چالاک و ئەندامانی ئەنجومەنی قەزای کفری پێشوازیان لێکرا.
لە کۆبونەوەیەکدا بانگەشەی ھەڵبژاردنی ھاوپەیمانی کوردستان و سەرخستنی کاندیدانی ھاوپەیمانیەکە لە کوردستان و ناوچە کێشەلەسەرەکان تاوتوێ کرا، لەگەڵ جەختکردنەوە لە بەڕیوەبردنى بانگەشەیەکى ھێمن و ئارام و هاندانى زۆرترین دەنگدەر بۆئەوەى بچنە سەر سندقی دەنگدان و دەنگ بە ھاوپەیمانی کوردستان بدەن لەپێناو ئایندەیەکى گەشتر بۆ ناوچەکە.