کاردۆ محەمەد: بەهێزیی گۆران لەبەرژەوەندی خەڵکی کوردستانە
22/09/2021
کاردۆ محەمە، رێکخەرى ژورى پەرلەمانى
بزوتنەوەى گۆڕان رایدەگەیەنێت: لە رەوشی ئالۆز و لەناو روداوگەلی نەخوازراو و پڕ
کێشەی ناوچەکە ، چینیکی سیاسی بێباک و گەندەڵکاردا، سەرەڕای دۆخەکە گۆظان؛ کارنامە
و هەڵوێستەکانی سەرمایەکی بەهێزن بۆ دەنگی حەق و رەوتی ناظازی لەپرۆسەی سیاسیدا.
ئەگەر تاقیکردنەوەی گۆڕان لە قۆناغەکانی
دژایەتی گەندەڵی و نادادپەروەری نادیدە نەگرین، ئەوا دوای ئەزمونە باش و تاڵەکان،
پاراستنی بزوتنەوەی گۆڕان و سەرخستنی، بەقەد هێزی خۆی، دەنگی بیستراوی ماف و
ئازادی وپرسی ڕەوای خەڵکی کوردستان دەبێت
ئاماژە بەوەش دەکات؛ ئەگەر لە
راگرتنی هاوسەنگی لەژێر گوشاری هێزە هەرێمیەکاندا لە بەلادانەکەوتن بەلای
جەمسەرگیریەکانی ناوچەکە، لە قازانجی بەرژەوەندییەهاوبەش و باڵاکانی
نەتەوەونیشتمان دا، داکۆکی سەر راستانە
لەمافە دەستورییەکانی خەلك بکەین، پشتیوانی و
بەشداری و دەنگدان بەکاندیدەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لەناو هاوپەیمانی کوردستان
بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عيراق لە خزمەتی پرۆسەی سیاسی و خاک و بودجە و ئامانجە
نیشتیمانی و نەتەوەیەکانی خەلکی کوردستانە.