رەوەندى کوردیى لە سوید پشتیوانى هاوپەیمانى کوردستان دەکەن
03/10/2021
شاندى بزوتنەوەى گۆڕان و یەکێتى نیشتیمانى کوردستان لە سوید هەماهەنگى و
کارى پێکەوەیى تاوتوێ دەکەن بۆ چڕکردنەوەى هەوڵەکان لەپێناو سەرخستنى هاوپەیمانى
کوردستان لە هەلبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق.
لەپێناو هەمئاهەنگی زیاتر و پشتیوانیکردنی
هاوپەیمانی کوردستان و کاندیدانى بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە
نێو هاوپەیمانێتیەکە بۆ پەرلەمانی عێراق، شاندێکی بزوتنەوەی گۆران کە پێکهاتبو لە
ئامانج مەلاعەلی و نیهاد هێرانی و نەبەز نامیق لەگەڵ شاندێکی یەکێتی نیشتیمانی لەسوید
کۆبونەوە.
لە کۆبونەوەیەکەدا هەردوولا هاوپەیمانی
کورستانیان وەک پێوییستییەکی مێژوویی زانی بۆ ئەم قۆناغە و پێیان وابوو هاوپەیمانی
نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەبێتە بەهێزبوونی پێگەی کورد
لەبەغداد و زامن کردنی بەدەستهێنانی مافە دەستورییەکانی گەلەکەمان و شایستە داراییەکانی
هەرێمی کوردستان لە بەغداد.