لەبارەى گرانى نرخى سوتەمەنى و کێشەى پاسى هێڵەکانى ناوشار فراکسیۆنى گۆڕان یاداشت دەداتە سەرۆکایەتى پەرلەمان

17/10/2021


فراکسیۆنى گۆڕان داوا دەکات وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندن بەپێى پێویست سوتەمەنى بۆ پاسى هێڵەکانى ناوشار ئامادە بکات و ئەو پاسانەش کەڵکیان نەماوە پاسى نوێ بۆ خاوەنەکانیان دابین بکرێت بە قیستى مانگانە.

فراکسیۆنى گۆران بۆ چارەسەر کردنى کێشەى پاسەکانى هێڵەکانى ناوشار یاداشتێک ئاڕاستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان و وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندن دەکات و داوا دەکات نرخى سوتەمەنى داببەزێندرێت بەشێوەیەک ئەو پرسە بخرێتە بەرنامەى کارى پەرلەمان و وەزیرى سامانە سروشتیەکانیش بانگهێشتبکرێت.

لەو یاداشتەدا کە ئاڕاستەى سەرۆکایەتى پەرلەمانى کردوە بۆئەوەى ئاڕاستەى وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندن بکرێت، فراکسیۆنى گۆڕان ئاماژە بە پێویستى رێکخستنەوەى هێڵى پاسەکانى ناوشارى سلێمانى و هاوکاریکردنى خاوەن پاسەکان دەکات بە پێدانى سوتەمەنى و کارئاسانى، بۆ ئەوانەى پاسەکانیان بە کەڵکى ئیشکردن نایەت بەوەى بە قیستى مانگانە پاسی تازەیان بۆ دابین بکرێت و بە هێندەى پێویست گاز و بەنزینیان بۆ دابین بکرێت تا گرفتى هاوڵاتیان و ئاسانکارى بۆ کەرتى گواستنەوەى گشتى بکرێت و هێڵەکانى ناوشار ببوژێنرێتەوە.

فراکسیۆنى گۆڕان جەخت لە کۆتایى هێنان بە گرانى نرخى سوتەمەنى دەکاتەوە بۆئەوەى هاوڵاتیان زیاتر پشت بە خزمەتگوزارى گشتى ببەستن، هاوکات بە کۆکردنەوەى ئیمزاى پەرلەمانتاران داوا دەکات ئەو بابەتە بخرێتە بەرنامەى کارى دانیشتنى پەرلەمان و وەزیرى سامانە سروشتیەکانیش باتگهێشت بکرێت.


هەواڵی زیاتر