بە هەوڵى نوێنەرێگى گۆڕان کارەبا دەگاتە گوندێکى ناحیەى ئاوەسپى

17/11/2021

بە هەوڵى ئەندامێکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى لە فراکسیۆنى گۆڕان، کارەبا دەگات بە گوندی تۆپخانەی سەر بە ناحیەی ئاوەسپی .

کەریم عەلى ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى لە فراکسیۆنى گۆڕان و سەرۆکى لیژنەى پیشەسازی و ووزەی ئەنجومەنی پارێزگا، رایگەیاند پڕۆژەى گەیاندنى کارەبا بە گوتدى تۆپخانە لە سەرداواکاری ئێمە جێبەجێ دەکرێت و بودجەکەی لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی یەوە لەسەر داهاتی ٨٪ کارەبای سلێمان بۆ دابینکراوە .

نوێنەرەکەى بزوتنەوەى گۆڕان لە ئەنجومەنى پارێزگای سلێمانى، دەشڵێت: وەک بەڵێنمانداوە هەمو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی هەمو ئەو گوندانەی بێ خزمەتگوزاری کارەبان کارەبایان پێبگات.


هەواڵی زیاتر