وێنە؛ کۆبونەوەى جڤاتی نیشتیمانی و جڤاتی گشتی بۆ تاوتوێى پرسى کۆچ و خۆڕێکخستنەوە

17/11/2021


دوای گفتوگۆکردن لەگەڵ سەرجەم ئۆرگانەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر پرۆژەی دوبارە خۆڕێکخستنەوەی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ قۆناغی داهاتو، وەرگرتنی دیدو بۆچونی سەرجەم ئۆرگانە رەسمیەکانی بزوتنەوەکە، ئەمرۆ چوارشەمە ١٧ی١١ی٢٠٢١، هەردو جڤاتی نیشتیمانی و جڤاتی گشتی کۆبونەوە.

لەسەرەتادا، پرسی کۆچبەرانی ھەرێم و دیاردەی کۆچی بە کۆمەڵی گەنجان و ھاوڵاتیان ھەڵوەستەی لەسەر کرا، لەو چوارچێوەیەدا هەڵوێستی بزوتنەوەی گۆڕان لەڕێگەی جڤاتی نیشتیمانیەوە کە پشتیوانی لەکەیسی کۆچبەرانی کورد لەسنورەکانی نێوان بیلاروسیاو پۆڵەندا بکرێت، بۆ ئەمەبەستە بەهەمو توانایەکەوە پشتیوانی لە دۆسیەی کۆچبەرانی کورد و سەلامەتیان بکرێ، ھاوکاتیش نیگەرانیەکانی خەڵک و گەنجان لەبەرچاوبگیرێ و بە پەلە دەست بە زنجیرەک چاکسازی بکرێ کە وەڵامدەرەوەی پێداویستەکانی خەڵک و گەڕانەوەی متمانە بێت بۆ سیستمی سیاسیی و کاروباری حکومەت.

لەبارەی دۆخی رێکخراوەیی و دوای راگەیاندنی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دوای ئەوەی ژوری توێژینەوەکانی بزوتنەوەی گۆڕان راسپێردرابو بۆ ئامادەکردنی پڕۆژەیەک بۆ قۆناغی دوای دەستلەکارکێشانەوەی رێکخەری گشتی و خانەی راپەڕاندن و دوبارە خۆڕێکخستنەوەی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ قۆناغی داهاتو، زنجیرەیەک کۆبونەوە کراوە و سەرجەم ئەو تێبینی و سەرنجانەی کە لەماوەی رابردودا لەسەر پرۆژەکە کۆکراونەتەوە لەم کۆبونەوەیەدا دەخرێنەڕو گفتوگۆی زیاتری لەسەر دەکرێت و پرۆژەکە دەوڵەمەند دەکرێت و دادەڕێژرێتەوە.

ھەردو جڤات ھەمو بژاردەکان بۆ قۆناغی بەخۆداچونەوە تاوتوێ دەکەن، پرسی پێکھێنانی دەستەی کاتی و ئەرکەکانیان لە بەستنی کۆنفرانسی نیشتیمانی و ھەڵسەنگاندنی ئەدا و کاری ئۆرگانەکان و خۆئامادەکردن بۆ قۆناغی داھاتو بڕیاریان لەبارەوە دەدرێت.


هەواڵی زیاتر