گوڵستان سه‌عید: ئه‌گه‌ر حكومه‌ت چاركسازی نه‌كات دۆخه‌كه خراپتر ده‌بێت
22/11/2021
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: پێویست بو په‌رله‌مانتاران فشاریان له‌سه‌ر حكومه‌ت دروستبكردایه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و راوڕوت و دزی و قاچاغچێتی سنوره‌كان و ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر حكومه‌ت چاركسازی نه‌كات دۆخه‌كه لە ئێستا خراپتر ده‌بێت.
گوڵستان سه‌عید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: په‌رله‌مان نوێنه‌ری خه‌ڵكی كوردستانه ده‌بێت نوێنه‌ره‌كانی داكۆكیكار و پارێزه‌ی مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بن، به‌هۆی هه‌بونی ئه‌و هه‌مو قه‌یرانه‌ی له هه‌رێمدا هه‌یه پێویست بو په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ماهه‌نگ و هاوكاربوایه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی هاوڵاتیان، له‌پێناوی كۆتایی هێنان به‌قه‌یرانه‌كان فشاریان له‌سه‌ر حكومه‌ت دروستبكردایه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و راوڕوت و دزی و قاچاغچێتی سنوره‌كان.
وتیشی: فراكسیۆنی گۆڕان چه‌ندینجار فشاری كردوە و یاداشتی پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردوه بۆئه‌وه‌ی حكومه‌ت پڕۆژه یاسای بودجه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بكات، هه‌نگاوی یه‌كه‌می شه‌فافیه‌تیش له یاسای بودجه‌وه ده‌ستپێده‌كات كه داهات و خه‌رجیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی تیاداخراوه‌ته‌ڕو.
رونیكرده‌وه، له‌كاتی به‌رچاوڕونی له داهات و خه‌رجییه‌كانی حكومه‌ت، ده‌توانرێت هه‌بونی بڕی زیاد له پێویستییه‌كان بخرێته خزمه‌تی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی مامۆستایانی وانه‌بێژ و گرێبه‌ست و ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگاكان و گه‌نجی بێكار و گیروگرفته‌كانی دیكه بونه‌ته هۆكاری كۆچی گه‌نجان پێبكرێت.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كرد، زیادكردنی باج وه‌رگرتن له‌خه‌ڵكی و هێنانی ژماره‌یه‌ك كۆمپانیا بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی حكومه‌ت، به‌تایبه‌تی له‌م كابینه‌ی نۆدا له كه‌رته‌كانی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده و كه‌رته‌كانی دیكه وایكردوه حكومه‌ت ببێت به حكومه‌تی كه‌رتی تایبه‌ت، بۆیه ئه‌گه‌ر حكومه‌ت چاركسازی نه‌كات دۆخه‌كه له‌وه‌خراپتر ده‌بێت.