بەڵێن ئیسماعیل: بەدواداچون بۆ چۆنیەتى خەرجکردنى پارەى تەرخانکراو بۆ روبەڕوبونەوەى کۆرۆنا دەکەین لەلایەن پارێزگاکانەوە

07/12/2021

ئەندامێکى لیژنەى دەسپاکى پەرلەمانى کوردستان رایدەگەیەیەنێت بەدواداچون بۆ چۆنیەتى خەرجکردنى ئەو بڕە پارانە دەکەین کە بۆ روبەڕوبونەوەى کۆرۆنا تەرخانکراون.

بەڵێن ئیسماعیل، ئەندامى لیژنەى دەسپاکى لە پەرلەمانى کوردستان بە سایتى (گۆڕان)ى راگەیاند: لە کۆبونەوەى رابردویدا، لیژنەى دەسپاکى لیژنەیەکى لاوەکى دروستکرد بۆ سەردانى پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان بەمەبەستى بەدواداچون بۆ چۆنیەتى خەرجکردنى ئەو پارانەى بۆ روبەڕوبونەوەى پەتاى کۆرۆنا تەرخان و خەرج کراون لەماوەى رابردودا، لەو چوارچێوەیەشدا یەکەم راپۆرتى دیوانى چاودێرى دارایى تایبەت بە هەڵەبجە ئامادەبو بۆیە لە دەستپێکى کارەکانى لیژنەکەدا سەردانى پارێزگاى هەڵەبجەمان کرد و لەگەڵ پارێزگار و بەڕیوەبەرى گشتى تەندروستى و تیمەکەى کۆبوینەوە.

وتیشى: بە وردى لەسەر چۆنیەتى خەرجکردنى پارەى تەرخانکراو خاڵانە گفتوگۆمان کردوە و بڕیارە ئەوانیش بە نوسراوى فەرمى وەڵامى پرسیار و تێبینیەکانى ئێمە بدەنەوە، لە ئایندەدا و دواى تەواوکردنى راپۆرتەکانى دیوانى چاودێرى دارایى سەردانى پارێزگانى دیکەش دەکەین.


هەواڵی زیاتر