فراکسیۆنى گۆڕان بۆ کۆنسوڵى یابان: لە دژى گەندەڵى دەوەستینەوە و کار بۆ چەسپاندنى عەدالەت دەکەین

07/02/2022


فراکسیۆنى گۆڕان لە دیدارێکدا لەگەڵ کۆنسوڵى یابان لە هەرێمى کوردستان دوپاتى دەکاتەوە؛ کاریان وەستانەوەیە دژى گەندەڵى بە ئاڕاستەى دامەزراوەییکردن و چەسپاندنى عەدالەتى کۆمەڵایەتى.

گوڵستان سەعید سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى کوردستان رایدەگەیەنێت؛ لە دیدارى ئەمڕۆمان لەگەڵ کۆنسوڵى یابان جەختمان لە بەرنامە و ئەرکى بزوتنەوە و فراکسیۆنى گۆڕان بۆ ئیستا و داهاتو کردەوە کە وەستانەوەیە لەگەڵ کارکردن بۆ بەدامەزراوەییکردنى  دامەزراوەکانى حکومەت و ئەندومەنى قەزا.

ئەوەش دەخاتەڕو کە کارکردنیان بۆ چەسپاندنى عەدالەتى کۆمەڵایەتى و شەفافییەت لە پرسى نەوت و داهات و خەرجى بەردەوامى دەبێت.


هەواڵی زیاتر