شاخەوان رەئوف بەگ: کاردەکەین بۆ گەڕاندنەوەى روفاتى (٧٦٣) روفاتى شەهیدانى کیمیابارانى هەڵەبجە
22/02/2022
شاخەوان رەئوف بەگ، سەرۆکى نوسینگەى هەڵەبجەى پەرلەمانى کوردستان رایدەگەیەنێت؛ لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کاردەکەین بۆ هێنانەوەى روفاتى (٧٦٣) روفاتى شەهیدانى کیمیابارانى هەڵەبجە و دەشڵێت: هه‌ڵه‌بجه به فه‌رمی كراوه به‌پارێزگا، به‌ڵام تائێستا سیمای پارێزگابونی پێوه دیار نییه و یه‌كێكه له پارێزگا زوڵم لێكراوه‌كان، بۆیه هیوادارین له داهاتودا به‌چاوێكی گه‌وره‌تر سه‌یری بكرێت و خزمه‌تگوزاری و كاری باشتری بۆ بكرێت.
شاخەوان رەئوف بەگ، سەرۆکى نوسینگەى هەڵەبجەى پەرلەمانى کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ سایتى (گۆڕان) ئاماژە بەوە دەکات؛ بەپێى ئامارى كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، روفاتی (763) شه‌هیدى قوربانیانی ساڵی (1988) لە وڵاتى ئێرانن و لە دواین کۆبونەوەمان لەگەڵ کۆمەڵەکە تاوتێى پرسى هێنانەوەى ئەو روفاتانەمان کرد و دواتر له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار گفتوگۆ دەکەین بۆ میكانزمی هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی قوریانیانی هه‌ڵه‌بجه کە كۆمه‌ڵێك له شه‌هیده‌كان له گۆڕستانی به‌هه‌شتی زه‌هرا و ژمارەیەکیشیان له پارێزگای كرمانشا و سنوری شاری سه‌رده‌شتن.
وتیشى: به‌داخه‌وه له (30) ساڵی رابردودا وه‌كو پێویست کار نەکراوە و نه‌توانراوه روفاتى ئەو شه‌هیدانه بگه‌ڕێن بۆیە ئێمه به‌لامانه‌وه گرنگه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كار له‌سه‌ر هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌و شه‌هیدانه بكات و بیانگەڕێنێتەوە بۆ زێدی خۆیان و "چ وه‌كو نوسینگه‌ی په‌رله‌مان چ وەک لیژنه‌ی شه‌هیدانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه به‌دواداچون ده‌كه‌ین و كاری بۆده‌كه‌ین بۆ‌ئەوه‌ی له‌داهاتویه‌كی نزیكدا ره‌زامه‌ندی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هێناوه‌ی روفاته‌كان وه‌ربگیرێت و بهێنرێنه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان".
لەبارەى دۆخ و پێداویستییەکانى پارێزگاى هەڵەبجە، پەرلەمانتارەکەى گۆڕان جەخت دەکاتەوە لەوەى؛ هه‌ڵه‌بجه له‌دوای ئه‌وه‌ی به‌فه‌رمی كراوه به‌پارێزگا، تائێستا سیمای پارێزگابونی پێوه دیار نییه و حكومه‌تی هه‌رێم وه‌كو پێویست ده‌ستی ئاوه‌دانی و خزمه‌تگوزاری بۆ درێژنه‌كردوه، لەکاتێکدا هه‌ڵه‌بجه سیمبولێكی گه‌وره‌ی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه له هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ش.
دەشڵێت: هیوادارین له‌داهاتودا هه‌مو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌تایبه‌تی لەسەر ئاستى ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌ڵه‌بجه بەشێوەیەکى تایبەت مامەڵەى لەگەڵ بکرێت، به سوپاسه‌وه دوساڵه له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه ره‌زامه‌ندی بۆ كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ی باش به‌تایبه‌تی له‌بواری شه‌قام و رێگاوبان و قیرتاوكردنی به‌شێك له سشنوری گوندەکانى پارێزگاکە وه‌رگیراوه لەگەل به‌ستنی پڕۆژه‌ی پردی توه قتو، گه‌یاندنی شه‌قامی شاره‌زور به سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كه له داهاتویه‌كی نزیكدا ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، هەروەها پردی سازان به‌هه‌مان شێوه وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردوه ره‌زامه‌ند داوه له‌سه‌ر به‌ستنی لەگەڵ پردی ته‌نگی سێی محه‌مه‌د.
شاحەوان رەئوف بەگ دەشڵێت: هه‌ڵه‌بجه یه‌كێكه له پارێزگا زوڵم لێكراوه‌كان له‌سه‌ر ئاستی هەرێمى کوردستان و عێراقیش، بۆیه هیوادارین له داهاتودا به‌چاوێكی گه‌وره‌تر سه‌یری بكرێت له رڕوی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری و كاری باشتری بۆ بكرێت، ئێمەش لە بەدواداچون و هەوڵەکانمان بۆ خزمەتکردنى درێغى ناکەین.