جڤاتی گشتی راسپاردەکانی خۆی ئاڕاستەی جڤاتی نیشتیمانی کرد

17/02/2019

کۆبونەوەی جڤاتی گشتی گۆڕان کۆتایی هات و لە چوار خاڵدا راسپاردەکانی خۆی ئاڕاستەی جڤاتی نیشتیمانی کرد کە ئێستا لە کۆبونەوەدان.
کەمێک پێش ئێستا کۆبونەوەی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەکە کۆتایی هات و بە چوار خاڵ راسپاردەکانی خۆی ئاڕاستەی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان کردوە.
بڕیارە کەمێکی دیکەش جڤاتی نیشتیمانی بۆ تاوتوێکردنی راسپاردەکانی جڤاتی گشتی و بڕیاردان لەسەر رێککەوتنی سیاسی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموکراتی کوردستان کۆببێتەوە.


گۆڕان چۆن بڕیار دەکات؟
سیستمی رێکخراوەیی و بڕیاردان لەناو بزوتنەوەی گۆڕان، بەپێی دەستوری ناوخۆیی بزوتنەوەکە دەستەجەمعیی و کۆدەنگییە و چەندین ئۆرگانی هەیە بۆ گەڵاڵەکردن و بڕیاردان لەسەر پرسە ناوخۆیی و نیشتیمانییەکان.

جڤاتی گشتی:
جڤاتی گشتی چەتری پشتیوانی سیاسیی و مەعنەویی، دامەزراوەیی راوێژكاریی بوارەكانی كاری سیاسیی، رێكخراوەیی، كارگێڕیی، دارایی و میدیایی بزوتنەوەی گۆڕانە.

ئەركەكانی جڤاتی گشتی:
یەكەم: هەڵسەنگاندنی پلانی گشتی جێبەجێكردنی بەرنامەی سیاسی
دوەم: هەڵسەنگاندنی پەیوەندیەكان لە سەر ئاستی كوردستانی، عێراقی فیدڕاڵ، ناوچەیی، جیهانی، لەگەڵ  حیزب و رێكخراوە سیاسییەكان.
سێیەم: ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنەكان
جڤاتی نیشتیمانی:
* دامەزراوەی سەركردایەتی بوارەكانی كاری سیاسی، رێكخراوەیی، كارگێڕیی، دارایی و میدیایی بزوتنەوەی گۆڕانە.
* بەرزترین دەسەڵاتە لە نێوان دو هەڵبژاردندا.
ئەركەكانی جڤاتی نیشتیمانی:
یەكەم: سەرپەرشتی كردنی هەمو دەزگا و دامەزراوەكانی گۆڕان.
دوەم: دانانی نەخشەڕێگا بۆ جێبەجێكردنی بەرنامە و سیاسەتی بزوتنەوەی گۆڕان.
سێیەم: رێكخستنی پەیوەندیەكان لە سەر ئاستی كوردستانی، عێراقی، ناوچەیی، نێودەوڵەتی.
چوارەم: چاودێریی و هەڵسەنگاندنی ئەدائی فراكسیۆنەكانی گۆڕان و ئەدائی ئەندامەكانی.
پێنجەم: ئامادەكاریی بۆ هەڵبژاردنەكان.
شەشەم: ئامادەكاریی بۆ بەستنی كۆنفرانسی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان.


هەواڵی زیاتر