کفرى؛ قائیمقام و لایەنەسیاسیەکان لەمەکۆی گۆڕان کۆدەبنەوە

13/04/2022

قائیمقام و لایەنەسیاسیەکان لەمەکۆی گۆڕان کۆدەبنەوە بۆ تاوتوێکردنى ئامادەکارییەکانى ساڵیادى تاوانى ئەنفال و دۆخى خزمەتگوزاری و گوزەرانى هاوڵاتییان.

لە مەکۆی کفری بزوتنەوەی گۆڕان کۆبونەوەی قائیمقامی قەزای کفری و لایەنەسیاسیەکان بەڕێوە چو، تێیدا قائیمقامی کفری بەمەبەستی ئامادەکاری ساڵیادی تاوانی ئەنفال باسی لە ئامادەکاری ئەو یادەی کرد و بەشداری ھەموولایەنەکانی لە شارەکە لە بۆنەکەدا بەپێوێیست زانی، هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا ھەماھەنگی نێوان لایەنەسیاسیەکان لە کفری و بار و گوزەرانی خەڵک و مانگرتنی ژینگەپارێزان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.

هەریەکە لە باژێروانى کفرى بزوتنەوەى گۆڕان و بەرپرسی لایەنەکان لە شارەکە سەرنج و تێبینی خۆیان خستەڕو.


هەواڵی زیاتر