فراکسیۆنى گۆڕان: دەبێت دامەزراوە شەرعییەكانی هەرێم دژی ئەم شەڕە هەڵوێستیان هەبێت

19/04/2022

فراکسیۆنى گۆڕان لە یاداشتێکدا کە لەبارەى هێرشەکەى سوپاى تورکیاوە ى ئاڕاستەى سەرۆکایەتى پەرلەمانى کردوە، رایدەگیەنێت؛ جگە لە ناسەقامگیرى بۆ ناوچەکە و زیانگەیاندن بە گەلان شەڕ هیچ سودێکى دیکەى نیە و دەبێت دامەزراوە شەرعییەكانی كوردستان دژی ئەم شەڕە هەڵوێستیان هەبێت.

لەو یاداشتەدا کە ئەمڕۆ سێشەممە (١٩\٤\٢٠٢٢) فراکسیۆنى گۆڕان ئاڕاستەى سەرۆکایەتى پەرلەمانى کردوە، هاتوە؛ چەندین جارە فڕۆکەکانى تورکیا سەروەرى هەرێم و عێراق دەبەزێنن، بە تۆپبارانکردنى ناوچەکانى هەرێمى کوردستان و وێرانکردنى گوندەکان و زیانگەیاندن بە ئابورى کشتوکاڵى دێهاتەکان.

جەختى کردوەتەوە لەوەى؛ رابردو سەلماندویەتى کە شەڕ چارەسەرى کێشەکان ناکات، جگە لە ناسەقامگیرى بۆ ناوچەکە و زیانگەیاندن بە گەلان هیچ سودێکى دیکەى نیە، بۆیە دەبێت لە هەرێمى کوردستان و عێراق هەڵوێستى دامەزراوە شەرعییەکان ئاشکراو رون بێت و مامەڵەى حیزبیانە لەگەڵ ئەو کێشەیە نەکرێت، چونکە ئەمە پرسێکى نیشتمانى و نەتەوەیى و سەروەرییە.


هەواڵی زیاتر