بەڵێن ئیسماعیل: ململانێى سیاسى نێوان پارتى و یەکێتى و دەستوەردان لە داهاتى ناوخۆ هۆکارى کەمیی داهات و دروستبونى ئاستەنگە بۆ موچەخۆران
15/05/2022
ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان رایدەگەیەنێت؛
ململانێى سیاسى نێوان پارتى و یەکێتى و دەستوەردان لە داهاتى ناوخۆ هۆکارى کەمیی
داهات و دروستبونى ئاستەنگە بۆ موچەخۆران و دەشڵێت: ئەگەر ململانێى پارتى و یەکێتى
لە دەستوەردان لە داهاتەکان کۆتایى پێبێت ئەم گرفتە داراییانەى هەن کۆتاییان دێت.
بەڵێن ئیسماعیل ئەندامى پەرلەمانى
کوردستان لە فراکسیۆنى گۆڕان ئاماژە بەوە دەکات؛ کە لە
هەرێمى کوردستان واقیعێکى سیاسى تاڵ هەیە ئەویش ئەوەیە هەرێمى کوردستان دابەشبوە
بۆ دو زۆن و دەسەڵاتى سیاسى کە یەکێتى و پارتى هۆکار و بەرپرسى ئەو دۆخەن و ئەو ململانێ
ناشرینەى نێوان ئەو دو هێزە کە بەرژەوەندى حیزبى و شەخسى خۆیان خستوەتە سەرو
بەرژەوەندییەکانى موچەخۆران و خەڵکى کوردستانەوە وایکردوە ئەو قەیرانە یەکلەدواى
یەکانە بەرۆکى هاوڵاتییان و موچەخۆران بگرێت.
دەشڵیت:
ئەگەر ململانێى پارتى و یەکێتى و دەستوەردانیان لە داهاتەکان کۆتایى پێبێت، ئەم
گرفتە داراییانەى هەن و بۆ موچەخۆران دروستکراون، کۆتاییان دێت.
هەروەک
باس لەوە دەکات وەک لیژنەى دارایى پەرلەمان لیژنەیەک لە ئەندامانى فراکسیۆنە
جیاوازەکان پێکدەهێنن بۆئەوەى سەردانى سلێمانى بکەن یەکە ئیدارییەکان بکەن و لە
گرفتى ئابورى و هۆکار و راستییەکان بکۆڵنەوە.