شاندێکى رۆژئاواى کوردستان سەردانى بزوتنەوەى گۆران دەكات

17/05/2022

شاندێکى دەستەى جێبەجێکارى ئیدارەى خۆسەرى رۆژئاواى کوردستان، سەردانى بزوتنەوەى گۆران دەكەن و هەردولا جەخت لە پاراستنى بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان دەكەنەوە.

‎ئەمڕۆ سێشەممە، بەدران چیا کورد بەسەرۆکایەتى شاندێکى دەستەى جێبەجێکارى ئیدارەى خۆسەرى رۆژئاواى کوردستان (باکورى سوریا) كە نوێنەرى حزبی دیموکراتی کوردی سوریا و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاواو نیمان شویش نوێنەری کۆنگرەی ستار (ژنان)یان لەگەڵدابو، سەردانى بزوتنەوەى گۆڕانیان کرد و لەلایەن ژمارەیەک رێکخەرى ژور و چەند ئەندامێکى جڤاتى نیشتمانى پێشوازیان لێکرا.

لە کۆبونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەى دۆخى سیاسى هەرێم و عێراق و رۆژئاواى کوردستان و ناوچەکە کرا. هەردولاش جەختیان لە یەکڕیزى و دروستکردنى کۆدەنگى بۆ پاراستنى دەستکەوتە نەتەوەییەکان کردەوە.


هەواڵی زیاتر