دلێر حسێن: نە توانراوە وەبەرهێنانى سەرکەوتو لە پڕۆژەکانى نیشتەجێبون بکرێ و گرفتى نیشتەجێبون و کرێنشینان چارەسەر بکرێ
26/05/2022
سەرۆکى
فراکسیۆنى گۆڕان لە ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر، رایدەگەیەنێت؛ وەبەرهێنان لە
پڕۆژەى نیشتەجیبون بەشێوەیەکى تەندروست نەهاتە کایەوە، بۆیە نە توانرا بەهۆى ئەو
پڕۆژانەوە گرفتى نیشتەجێبون و کرێنشینان چارەسەر بکرێ نە توانراش وەبەرهێنانى
سەرکەوتو لە پڕۆژەکانى نیشتەجێبون بکرێ.
دلێر
حسێن، سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لە ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر، لەبارەى پڕۆژەکانى
نیشتەجێبون لە هەرێمى کوردستان و بەتایبەت لە سنورى پارێزگاى هەولێر ئاماژە بەوە
دەکات؛ لە هەرێمى کوردستان وەبەرهێنان لە پڕۆژەى نیشتەجێبون بەشێوەیەکى تەندروست
نەهاتە کایەوە، هەرچەندە بە گشتى کەرتى وەبەرهێنان گەشەى کردوە، بەڵام بەپێى خواست
و لە بەرژەوەندى هاوڵاتییان نەبوە.
ئاماژە
بەوەش دەکات؛ کۆمەڵێک پڕۆژە هەن مۆڵەتیان بۆ وەرگریراوە و تەواو نەکراون، بەشێکى زۆرى
پڕۆژەکان دراونەتە خەڵکى حزبى هەندێکیان کە مۆڵتیان وەرگرتوە راستەوخۆ فرۆشراوەتەو
ئەمەش بوەتە بارگرانى لەسەر هاوڵاتیان.
دەشڵێت: نەتوانرا
بەهۆى پڕۆژەکانى نیشتەجێبونەوە گرفتى نیشتەجێبون و کرێنشینان چارەسەر بکرێ نەشتوانرا
وەبەرهێنانى سەرکەوتو لە پڕۆژەکانى نیشتەجێبون بکرێ، زۆرینەى پڕۆژەکانیش دواى
تەواوبونیان گرفتى دیکەى بەدواى خۆیدا هێنا لەروى خزمەتگوزارى و سکویریتى و هتد و خەڵکێکى
زۆر لە بەشێکى پرۆژەکانى نیشتەجێ بون زەرەرمەند بون.