شاندێکی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کەرکوک سەردانی مەکۆی گۆڕان دەکەن
06/06/2022
شاندێکی لقی کەرکوکى کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان سەردانی مەکۆی
کەرکوکی بزوتنەوەی گۆڕان دەکەن.
لە دیدارێکدا شاندى لقی کەرکوکى کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان کە ستافێکى
نوێن لەلایەن باژێروان و ئەنجومەنى قەزاى کەرکوکى بزوتنەوەى گۆڕانەوە پێشوازییان
لێکرا و گفتو گۆ کرا لەسەر کار و چالاکییەکانی لقەکە و ئەو کێشە و ئاستەنگانەی دێنە ڕێیان.