شاندی بزوتنەوەی گۆڕان پشتیوانی بۆ خزمەتكردنی زیاتری شاری كەركوك دوپات دەكاتەوە
05/01/2026
ئەمڕۆ
دوشەممە (٥ی١ی٢٠٢٦)، عەزیز حەمید
زەنگەنە باژێروانی مەکۆی کەرکوكی بزوتنەوەی گۆڕان و شاندێكی یاوەری، سەردانی ڕێبوار
تەها پارێزگاری کەرکوكیان كرد.
لە
دیدارێکدا دۆخی سیاسیی پارێزگاکە و ئاستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان
تاوتوێكران، وەفدی میوان ستايشی كارەكانی پارێزگاریان کرد لە گەیاندنی پڕۆژەکان بۆ
گەڕەکەكان بەبێ جیاوازی.
لەوبارەیەوە
باژێروانی كەركوك دەڵێت: هەمیشە بزوتنەوەی گۆڕان پشتیوانی هەر هەوڵێك بووە بۆ
خزمەتی كەركوك و ناوچە دابڕێنراوەكان، داكۆكی لە پرسە
نەتەوەیی و نیشتمانییەكان. لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا كەركوك زۆر پشتگوێخرابو، بەڵام
ئێستا هەوڵەكان بەگەڕ خراون بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی خزمەتگوزاری و ئاوەدانكردنەوە،
ئێمەش پشتیوانی ئەو هەوڵانە دەكەین و داكۆكیكارین لە داواكاری و مافی ڕەوای
هاوڵاتیان كە قوربانی زۆریان داوە و شایستەی خزمەت و پێشكەوتنی زیاترن.