كەركوك؛ یادی گۆڕان و هەنگاوی كرداریی بۆ خۆڕێكخستنەوە تاوتوێكرا
25/07/2026
شاندێكی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ تاوتوێكردنی دۆخی سیاسی و دواین پێشهات و ئاڵنگاریەكان و دۆخی ناوخۆیی و هەنگاوەكانی خۆڕێكخستنەوە لەگەڵ باژێروان و ئەنجومەنی قەزا و هەڵسوڕاوانی كەركوك، كۆدەبێتەوە.
لە چوارچێوەی راسپاردەی كۆنفڕانسی نیشتمانی و كۆبونەوەكانی جڤاتی نیشتمانی و دەستوری نوێی ناوخۆیی پەسەندكراوی كۆنفڕانس پەیوەست بە هەنگاوەكانی خۆڕێكخستنەوە، ئەمڕۆ شەممە (٢٥ی٧ی٢٠٢٦) شاندێكی گۆڕان كە پێكهاتون لە شاخەوان رەئوف بەگ و نەسرین جەمال ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسی و كاوە عوسمان ئەندامی جڤاتی نیشتمانی، لە مەكۆی گۆڕان لە كەركوك لەگەڵ باژێروان و ئەندامانی ئەنجومەنی قەزا و دەستەبژێرێك لە هەڵسوڕاوانی سنورەكە كۆبونەوە.
لە كۆبونەوەكەدا كە هاوكاتە لەگەڵ ساڵیادی یەكەم بەشداری سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان، ئاماژە رۆڵ و كاریگەری هەڵسوڕاوان و دەنگدەران و پشتیوانانی بزوتنەوەی گۆڕان لە سەرتاسەری كوردستان و خورماتوو كرا كە لە دۆخی سەخت و ماوەكانی ڕابردودا بەو پەڕی توانیانەوە بەردەوام بون لەسەر رێباز و بنەما نەگۆڕەكانی گۆڕان، جەخت لە گرنگی بەردەوامی و كاری پێكەوەیی كرایەوە بەو پێیەی ڕوانگەی گۆڕان، ڕەسەنایەتی لە دەستنەداوە و ئێستاش کارنامەکەی دەتوانێت هاوکار بێت لە چارەسەری بەشێک لە کێشە و قەیرانەکان و خزمەتی خەڵك.
لە ئێستادا بزوتنەوەی گۆڕان سەرجەم ئاست و ئۆرگانەكان لەژیر راسپاردەی كۆنفڕانسی نیشتمانیدا سەرقاڵی خۆڕێكخستنەوە و هەنگاوی كرداریی و ئامادەكاریە بۆ قۆناغی نوێ بەشێوەیەك كە لە ئاست چاوەڕوانی گۆڕانخوازان و تەواوی هەڵسوڕاوان و خەڵكدا بێت.