فراکسیۆنى گۆڕان بۆ تاوتوێکردنى چەند پرسێکى ناوخۆیى و کۆچبەران لەگەڵ کۆنسوڵخانەى بەریتانیا کۆدەبێتەوە

22/06/2022

گوڵستان سەعید، سەرۆکى فراکسیۆن و هەریەکە لە د. شایان عەسکەری و گۆران عومەر، بە نوێنەرایەتى فراکسیۆنى گۆڕان بۆ گفتوگۆکردنى چەند پرسێکى پەیوەست بە هاوڵاتیانى هەرێم سەردانى کونسوڵخانەى بەریتانیا لە هەرێمى کوردستان دەکەن.

سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان رایدەگەیەنێت لەو دیدارەدا تاوتوێى رەوشی مامەڵەى دوئیدارەیی هەرێم و لەشکر کێشی تورکیا و ئێران بۆسەر خاکى هەرێم و ئازادی رادەربڕین و رۆژنامەنوسییان کردوە.

هەروەک ئەوە دەخاتەڕو کە رەوشی کۆچبەران لە بەریتانیا و بڕیارى ناردنیان بۆ وڵاتی رواندا و گرفتی ئەو کۆچبەرانەی کە ناوی خوازراویان هەیە و لە وڵاتی بەریتانیا نیشتەجێن، لەگەڵ کردنەوەی دەرگا بە روی کۆچبەران دا بۆ هێزی کار و مۆڵەت بەرەسمی کارکردنیان لە وڵاتى بەریتانیا تەوەرێکى دیکەى دیدارەکەیان بوە.


هەواڵی زیاتر