شاندێکی رێکخراوی پاڵپشتی کفری سەردانی مەکۆی بزوتنەوەی گۆڕان دەکەن

28/06/2022

شاندێکی رێکخراوی پاڵپشتی کفری سەردانی مەکۆی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات و لەلایەن ئەنجومەنى قەزاى گۆڕانەوە پاڵپشتى هەنگاو و هەوڵەکانیان کرا بۆ گەیاندنى داواکارییەکانى هاوڵاتیان و خزمەتى گشتى.

شاندێکی رێکخراوی پاڵپشتی شاری کفری سەردانی مەکۆی کفری بزوتنەوەی گۆڕان دەکات و ستایشى هەڵوێستى بزوتنەوەی گۆڕان دەکەن لەپاى ھاوکاری و پشتیوانییان بۆ شارى کفرى و داواکاریی خەڵک.

لاى خۆیەوە؛ باژێڕوانی کفرى بزوتنەوەى گۆڕان پاڵپشتی و پشتیوانی بەردەوامى مەکۆی کفری بۆ رێکخراوەکە و هەمو ئەو هەوڵانە دەربڕى کە دەدرێن بۆ خزمەتکردنى خەڵک و شارەکە و ستایشى ئەوەشى کرد کە لە ماوەی سێ ساڵی رابردوی کارکردنیان رێکخراوەکە خزمەتیان بە کفری کردوە و داواکاری و کەمی خزمەتگوزاری و کەمی پرۆژە و داوای ھاوڵاتیانیان بە بێ جیاوازی گەیاندوەتە دامەزراوەکانى حکومەت و لایەنە سیاسیەکان، هاوکات بەڵێنی ھاوکاری و پاڵپشتی گۆڕانى پێدان لە پێناو گەیاندنی خەمی ھاوڵاتیانی شاری کفری.


هەواڵی زیاتر