کەلار؛ كۆبونەوەی لیژنەی باڵای كۆنفرانس و ئەنجومەنی قەزاى کەلار و خانەقین بەڕێوەچو
19/07/2022
کەلار، كۆبونەوەی لیژنەی باڵای كۆنفرانسی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان و ئەنجومەنی قەزای کەلارو خانەقین بەڕێوەچوو.
ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە (١٨/٧/٢٠٢٢) لە هۆڵی مەکۆی کەلار و لەچوارچێوەی ئامادەکاریەکانی بەستنی دوەم کۆنفرانسی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان، كۆبونەوەی لیژنەی باڵای ئامادەکار و دەستەی ئەنجومەنی قەزای کەلار و خانەقین و ژمارەیەک لە هەڵسوڕاوانی سنورەكە ئەنجامدرا.
لە كۆبونەوەكەدا لەلایەن لیژنەی باڵای کۆنفرانسەوە دوایین ئامادەکارییەکان و ئامانجی کۆنفرانسی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ هەڵسوڕاوان رونكرایەوە، دواتریش لەلایەن هەڵسوڕاوان و دەستەی ڕایەڵە و بازنەکانەوە سەرنج و پێشنیارەكان خرانەڕو، كۆی بۆچونی هەڵسوڕاوان لەلایەن لیژنەی باڵای کۆنفرانسەوە کرانە ڕاسپاردە بەمەبەستی سوود لێ وەرگرتنی بۆ دەوڵەمەندکردنی ڕاپۆرتی لێژنەی باڵای کۆنفرانس.