"پێویستە ئەو کەسانەى لە حکومەتى خۆجێیی پۆست وەردەگرن بە فلته‌ر و دەنگدانى ئه‌نجومه‌نی پارێزگادا بڕۆن"

09/08/2022

سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لە ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى رایدەگەیەنێت؛ دانانی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی سنوری پاریزگای سلێمانی و ئیداره‌ی گه‌رمیان و راپه‌ڕین له‌ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانییه‌ و پێویستە ئەو کەسانەى ئەو پۆستانە وەردەگرن بە فلته‌ر و دەنگدانى ئه‌نجومه‌نی پارێزگادا بڕۆن.

رێبوار ئەحمەد، سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لە ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى رایدەگەیەنێت؛ به‌پێی ماده‌ی پێنج و شه‌شی یاسای (2009)، لادان و دانانی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی سنوری پاریزگای سلێمانی و ئیداره‌ی گه‌رمیان و راپه‌ڕین له‌ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانییه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه‌ تێبینی ده‌كه‌ین دانانی به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كان به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌ ده‌نگدان و فلته‌ری ئه‌نجومه‌نی پارێزگادا بڕۆن، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌ سنوره‌كه‌دا داده‌نرێت كه‌ ئه‌مه‌ش یاسا شكێنییه‌ و پێشێلكردنی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یاسای ژماری سێ تایبه‌ته‌ به‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و ئه‌م یاسایه‌ له‌ په‌رله‌مان ده‌رچوه‌ كه‌له‌ بڕگه‌ی كۆتایی یاساكه‌ له‌ ماده‌ی (40 و 42) به‌ڕونی ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ هه‌مو لایه‌نه‌ حكومه‌ییه‌كان و دامودوزگاكانی پابه‌ندن به‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه‌وه‌.

ئاماژە بەوەش دەکات؛ لەوبارەیەوە لە ناوەڕاستى هەفتەى رابردوەوە یاداشتێكیان داوەتە سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بۆئەوەى كۆبونه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكەن، هه‌روه‌ها كێشه‌یه‌كی زۆر هه‌یه‌ له‌ شاری سلێمانی لە نەبون و کەمیى خزمەتگوزارى، داواکارى هاوڵاتییان و چەندین گرفت کە بەرۆکى خەڵکى گرتوە، "بۆیە پێویست بو کۆبونەوە لەسەر ئەوانە بکرایە، بەوهۆیەوە ئێمە بایکۆتى دانیشتنەکەمان کرد".

دەشڵێت: پێویسته‌ كۆبونه‌وه‌كانى ئەنجومەنى پارێزگا له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و بۆ پێداویستى و کێشەکانى خەڵک بێت.


هەواڵی زیاتر