بزوتنەوەی گۆڕان چۆن كاردەكات بۆ كۆتایی هێنان بە پاشەكەوتی موچە؟

20/02/2019

سێ‌ ساڵ لەمەوبەر كاتێك تیمی حكومی بزوتنەوەی گۆڕان لە حكومەتدا نەمابوو، كابینەی هەشتی حكومەتی هەرێم بە بڕیارێك لەژێر ناوی پاشەكەوتدا رێژەیەكی زۆری موچەی فەرمانبەرانی بڕی، هەر ئەوكات و ئێستاش بزوتنەوەی گۆڕان دژایەتی خۆی بۆ ئەم هەنگاوە دەربری و داوایكرد پاشەكەوت هەڵبگیرێت، كۆتایی هێنان بە پاشەكەوتی موچە ئامانجی لەپێشینەی وەفدی دانوستانی گۆڕان بوە بۆ پێكهێنانی حكومەت، لەم راپۆرتەدا دەزانین كە چۆن گۆڕان كار بۆ نەهێشتنی پاشەكەوتی موچە دەكات.

پرسی كۆتایی هێنانی بەپاشەكەوتی موچە دەبیتَـە یەكێك لە ئەولەویەتی كارەكانی بزوتنەوەی گۆران لە پەرلەمان و لە حكومەتی داهاتوو ئەمەش وەك یەكێك لەمەرجەكانی ئەو بزوتنەوە جەماوەرییە بووە بۆ چونە ناو حكومەتەوە بۆ ئەوەی باری گرانی هاوڵاتیان و موچە خۆران ئاسان بكات.

ئەو مەرجەی بزوتنەوەی گۆران بۆ بەشداریكردن لە كابینەی نوێ‌ لەكاتێكدایە كە گۆران سەرۆكایەتی پەرلەمانی دەكرد هەرگیز رێگەیان نەداوە موچەی فەرمانبەران لەژێرناوی پاشەكەوت ببڕرێت هەم لە حوكمەت و هەم لە پەرلەمانیش رێگربوون لە هەر هەوڵێكی لەو چەشنە.

دوای ئەوەی بزوتنەوی گۆران پەرلەمانی جێهێشت خەڵی كوردستان بەچاوی خۆیان بینیان كە  چۆن موچەی فەرمانبەرانیان بری  لە ژێر ناوی پاشەكەوتی موچەدا و ئەم بریارەش نیگەرانی بزوتنەوەی گۆرانی ڵكەوتەوە و چەندین جار بەیانامە و راگەیەنراوی لەسەر ئەو پرسە بڵاو كردەوە و سەرسەختانە داوای كردووەكۆتای  بەپاشەكەوتی موچە بهێنرێت  سەرئەنجام لە ساڵی 2016ە دا  حكومەتی هەرێم بە بێ بزوتنەوەی گۆران بریاری پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەرانی دا .

 لە ساڵی 2016ە دا  حكومەتی هەرێم بە بێ بزوتنەوەی گۆران بریاری پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەرانی دا .
بزوتنەوەیی گۆران دژی پاشەكەوتی موچە 100 بەیاننامەی دەركردووە.

سەرەرای ئەوی بزوتنەوەی گۆڕان لە حكومەت كرایە دەرەوە و چەندین جاریش داوا لەو بزوتنەوەیە كرا بگەرێتەوە ناو حكومەت بەڵام بزوتنەوەی گۆران دڵنیایی دایە هەموو لایەك  ناچێتە حكومەتێكەوە ئەگەر ئەولەویەتی ئەوە نەبێت كۆتایی بێنێت بە پاشەكەوتی موچە.

بزوتنەوەی گۆران ناچێتە حكومەتەوە كۆتای بەپاشەكەوتی موچە نەهێنێت

بزوتنەوەی گۆڕان كاتێك لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان كەوتە دانوستان بۆ پێكهێنانی حكومەت لەهەموو كۆبونەوەكاندا تەئكیدی لەو خاڵە كردوەتەوە كە دەبێت كۆتایی بە پاشەكەوتی موچە بێت، بۆ ئەوەش داوایكردوە سەقفێكی زەمەنی هەبێت و ناكرێت چیتر فەرمانبەری ئەم وڵاتە سەرەتایی ترین مافی خۆی كە موچەكەیەتی لەكاتی خۆیدا و بەتەواوەتی وەری نەگرێت.

بزوتنەوەی گۆران؛ دەبێت كۆتای بەپاشەكەوتی موچە بهێنرێت

سوربونی وەفدی دانوستانكاری بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر ئەم خاڵە گەیشتە ئەو شوێنەی كە لەناو رێكەوتنی پێكهێنانی حكومەتدا بەرونی باس بكرێت..

 لە خاڵی دووەمی رێكەوتنەكەی گۆڕان و پارتیدا هاتوە: "حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەندە بە نەهێشتنی پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەران و جێگیركردنی بڕی پاشەكەوت لەژمێرەی موچەخۆراندا".

هه‌ر بەپێی رێكەوتنەكە: " حكومەتی هەرێم پێداچونەوە دەكات بە لیستی موچەخۆران بەمەبەستی ساغكردنەوەی فەرمانبەری راستەقینە لە موچەخۆرو خانەنشینان".

بزوتنەوەی گۆران بۆ ئەوەی دڵنیایی بداتە هاوڵاتیان  لە نەهێشتنی پاشەكەوتی موچە وەزارەتی دارایی وەردەگرێت‌و   لەو رێگەیەوە كار بۆ ئەوەدەكات پاشەكەوت نەهێڵرێت‌و هەر لەرێگەی وەزارەتی دارایشەوە پلانێكی ستراتیژی بۆ  فەرمانبەران دادەرێژێت و  دەتوانێت دڵنیابێتەوە لە ناوی فەرمانبەرانی راستەقینە و دیاریكردنی فەرمابنەرانی وەهمی و بندیوار.

بزوتنەوەی گۆران؛ بەئامانجی نەهێشتنی پاشەكەوت وەزارەتی دارایی وەردەگرین

ئێستا بزوتنەوەكە لەیەك كاتدا زیاد لە سەنگەرێكی گرتوە بۆ ئەوەی كۆتایی بە پاشەكەوتی موچە بهێنێت، كە ئەوانیش پەرلەمان، حكومەت و رێكەوتنی سیاسییە، ئەوەش گرەنتی ئەم هەنگاوەیە...

بونی بزوتنەوەی گۆران لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دا دڵنیایی بۆ هاوڵاتیان دروستكردووە كە مافەكانیان ناخورێت و لایەنێك هەیە كە بەجدی كار لەسەر داخوازییەكانی خەڵك دەكات لە ناو حكومەتدا  ئەم دڵنیایەش لەوەوە سەرچاوە دەگرێت كە بزوتنەوەی گۆران هیچ  رێككەوتنێكی ژێر بەژێری واژۆنەكردووەو 
هەموو رێككەوتنەكانی لەگەڵ  خزبەكاندا بۆ خەڵكی بەیان كردووە.

 ئەوەش بەپێچەوانەی رێكەوتنی هێزەكانی ترەوە كە نەك خەڵكی كوردستان مەكتەب سیاسی حیزبەكانیشیان زۆرجار نازانن چی لە رێكەوتنی حیزبەكەیاندا نوسراوە و لەسەر چی رێك كەوتون سەرەرای ئەوەی چەندین پلەو پۆستی تایبەتیان بۆ چەند كەسێك قۆرغ كردووە و هاوڵاتیان و دەنگدەرانیشیان نازانن چۆن ئەو رێككەوتنانە واژۆكراون و لەسەر چی رێك كەوتوون.

 

 

 

 

.


هەواڵی زیاتر