رونکردنەوەیەک لە فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان بۆ ڕای گشتی

27/08/2022

 

فراکسیۆنی گۆڕان رایدەگەیەنێت؛ ئەم هێرشە چەواشەکارییانەى دەکرێنە سەر فراکسیۆن و بزوتنەوەى گۆڕان سنوری خۆیان بەزاندوە، ئێمە لە سۆنگەی بەرپرسیارێتیمان دوپاتی دەکەینەوە کە هەمیشە داکۆکیمان لە مافەڕەواکان و بەرژەوەندییەکانی خەڵکی کوردستان کردوە و پەیمانمان داوە داکۆکیکارێکی سەختی ماف و بەرژەوەندییەکانی گەلەکەمان دەبین. وە ئەم جۆرە هەواڵە نادرووست و چەواشەکارییانەش هەرگیز نابنە بەربەست لە ڕێی خزمەتکردنی گەلەکەمان.

 

دەقى رونکردنەوەکە

رونکردنەوەیەک لە فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان بۆ ڕای گشتی
ماوەیەکی زۆرە هەندێک پەیجی سێبەرو لایەن قسەڵۆک و هێرشی چەواشەکاری و هەواڵی ناڕاست و درووست بڵاو دەکەنەوە و بزووتنەوەی گۆڕان دەگرن بە ئامانج ئەم هێرشە چەواشەکارییانە سنووری خۆیان بەزاندووەو ئەندام پەرلەمانێکی خولی پێشوو جا ئایا بە مەبەست بێت یاخود خوێندنەوەیەکی هەڵەی کردبێت و بێ ئاگابێت لێدوانێکی داوە گوایە ئێمە دەنگمان دابێت بە هەمواری یاسای نەوت و غاز . ئێمە ئەندامانی فراکسیۆنی گۆڕان کە نمایندەی بزووتنەوەی گۆڕان دەکات لە پەرلەمانی کوردستان . ئەو لێدوانە چەواشەکارییە ڕەد دەکەینەوە . ئێمە بۆ خەڵکی خۆشەویستی کوردستانی ڕووندەکەینەوە لە سۆنگەی بەرپرسیارێتیمان دووپاتی دەکەینەوە کە هەمیشە داکۆکیمان لە مافەڕەواکان و بەرژەوەندییەکانی خەڵکی کوردستان کردووە و پەیمانمان داوە کە هەتا دوا ساتەکانی کارەکانمان لە فراکسیۆن و پەرلەمان داکۆکیکارێکی سەختی ماف و بەرژەوەندییەکانی گەلەکەمان دەبین. وە ئەم جۆرە هەواڵە نادرووست و چەواشەکارییانەش هەرگیز نابنە بەربەست لە ڕێی خزمەتکردنی گەلەکەمان، وە داواکارین چیتر هێرشی چەواشەکاری هەواڵی ناڕەوا بەدەم بزووتنەوەکەمان نەکرێت.

فراکسیۆنی گۆڕان
پەرلەمانی کوردستان-عێڕاق
٢٦/٨/٢٠٢٢


هەواڵی زیاتر