بەڵێن ئیسماعیل: بە دو ئیدارەى مامەڵە لەگەڵ داهاتى ناوخۆ دەکرێت
31/08/2022
سەرۆکى
لیژنەى دەستپاکى لە پەرلەمان رایدەگەیەنێت؛ لە بەدواداچونەکان بۆمان دەرکەوت بە دو
ئیدارەى مامەڵە لەگەڵ داهاتى ناوخۆ دەکرێت و باش کۆنەکردنەوەى باج و رسومات و
دەستوەردان و خراپى سیستمى بانکیی کاریگەرى لەسەر کەمیی داهاتى ناوخۆ هەیە، دەشڵێت:
تەنها (42%)ى داهاتى نەوت دەچێتە سەر حسابى حکومەتى هەرێم.
بەڵێن
ئیسماعیل، سەرۆکى لیژنەى دەستپاکى لە پەرلەمانى کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە (31/8/2022)
لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا راپۆرتى لیژنەکەى تایبەت بە داهاتى ناوخۆ و کەمیی
سیولە ئاشکرا کرد کە ئاڕاستەى دەستەى سەرۆکایەتى کراوە و رایگەیاند: بە دو ئیدارەیى
مامەڵە لەگەڵ داهاتى ناوخۆ دەکرێت، واتا لە سنورى پارێزگاکانى دهۆک و هەولێر کۆى
پارەى کۆکراوەى داهاتى ناوخۆ دەچێتە بانکى منارە و بانکە بازرگانییەکان و لە
سلێمانیش دەچێتە بانکى ئاڵاى هەرێم بە دو شێوازى جیاوازیش مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.
دەشڵێت:
نەبونى سیستمى بانکى یەکێکى ترە لە گرفتەکانى بەردەم کۆکردنەوەى داهاتى ناوخۆ، بەشێوەیەک
(92) بانک لە هەرێم هەن، بەڵام کەمترین مەرجى سیستمى بانکییان تێدایە.
هەروەک ئاماژەى
بەوە کرد؛ چەندین گرێبەستی خراپ و نائاسایی لە نێوان حكومەتی هەرێم و كۆمپانیای
بیانی و ناوخۆییەكان ئەنجام دراوە کە بونەتە هۆى زیانگەیاندن بە داهات، لە
بوارەكانی كەرتی نەوت و گرێبەستی خاڵە سنورییەكان و مۆڵەتەكانی وەبەرهێنان و
لێبوردنی گومركی، بۆ چارەسەری ئەم گرفتانە بڕیاری پێویست لە ئەنجومەنی وەزیران
لەمانگى سێى ئەمساڵ وەرگیراوە، سەبارەت بە پێداچوونەوە بەو گرێبەستانە، بەداخەوە
بەوتەی كاربەدەستانی حكومەت لەبەردەست تێوەردانەكان، ئەم بڕیارانەوەك خۆی جێبەجێ
نەكرا.
بەپێى
راپۆرتەکەى لیژنەى دەستپاکى؛ چوار جۆر داهات هەیە ئەوانیش نەوت و ناوخۆ و شایستەى
داراىى لە حکومەتى عێراق و پارەى هاوکارى هاوپەیمانان بۆ هێزەکانى پێشمەرگە، کە
زۆرترینیان داهاتی نەوتە کە مانگانە بەپێى بەرز و نزمی نرخی نەوت لە بازارەكانی
جیهان دا لە مانگێكەوە بۆ مانگێكی تر دەگۆرێت، بەڵام "ئەوەی وەك داهاتی فعلی
مانگانە دەمێنێتەوە (42 %)، كۆی داهاتی نەوتە، كە دەچێتە سەر ژمارە حسابی حكومەتی
هەرێم لە T.Rبانك، بانكیش بە (10) پۆینت كەمتر لە نرخی بازاڕ واتە
(1000) دینار كەمرت دەیگۆرێتەوە بۆ دیناری عێراقی لە
دابەشكردنی
مووچە خەرج دەكرێت.
سەرۆکى
لیژنەى دەستپاکى رونیشیکردەوە کە بۆ چارەسەرى کێشە و گرفتەکان لەبارەى داهات و حەرجى،
کۆمەڵێک راسپاردەمان لە راپۆرتەکەماندا ئاڕاستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان و حکومەت
کردوە.
دەقى
راپۆرتەکە :
کلیک لێرە بکە