"پێویستە راگرتنى پلەبەرزکردنەوەى فەرمانبەران هەڵبوەشێنرێتەوە"
01/09/2022
گوڵستان سەعید، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان
لە وتەى فراکسیۆندا کە لە دەستپێکردنەوەى دانیشتنەکانى وەرزى نوێى یاسادانان
پێشکەشى کرد داوا دەکات؛ بۆ
چارەسەرى قەرزى نێوان حکومەت و هوڵاتیان داوا دەکەین یاساى لەبرى خستن و (مقاصە) لەم
وەرزە پەسەند بکرێت و پاشەکەوتى موچە بۆ موچەخۆران بگەڕێتەوە، لەگەڵ راگرتنى ئەو
کارە نایاسایییانەى حکومەت پەیڕەوى دەکات لە راگرتنى پلە بەرز کردنەوەى
فەرمانبەران.
هەروەک ئاماژەى بەوەکرد؛ هەنگاوەکانی چاکسازیی وەک پێویست نیە
و هەمو بوارەکانی نەگرتوەتەوە، جەخت
دەکاتەوە لەوەى بەهێزی هەرێمی کوردستان لە ئەنجامدانی چاکسازیی گشتگیردایە و
سەرجەم سێکتەرەکان بگرێتەوە.
وتیشى: دەبێت
کۆتایی بە دابەشكاری 43 بە 57 بێت و پڕۆژە یاسای بودجە رەوانەی پەرلەمان بکرێت و فشار
لە حکومەتیش بکرێت بۆ دروستکردنی سندوقی داهاتە نەوتی و گازییەکان.